به‌بۆنه‌ی (63) ساڵه‌ی كۆچی دوایی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب‌و به‌چاودێری مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و له‌سه‌ر پێشنیازی ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ری چاودێر‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی‌و ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ری چاو‌دێر، مه‌راسیمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شه‌هیدی شه‌ڕه‌ڤان (ئارین مێركان) به‌ڕێوه‌چوو.
دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی له‌وته‌یه‌كیدا كه له‌مه‌راسیمی په‌رده لادان له‌سه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره پێشكه‌شیكرد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئارین مێركاڵ له‌كاتی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی مشته‌نور‌و بۆ ئه‌وه‌ی بستێك خاكی كوردستان نه‌كه‌وێته به‌رده‌ستی تیرۆرستانه‌وه، به‌و ته‌قینه‌وه‌ی نوری به‌هه‌موو جیهاندا په‌خش‌و بڵاوكرد، هاوكات ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی خه‌باتگێڕی شه‌ڕه‌ڤانانكرد كه تاكه هێزبوون له‌مێژووداو بۆ یه‌كه‌مینجار هاوشانی پێشمه‌رگه داعشیان تێكشكاندووه.
مه‌راسیمی په‌رده‌لادانه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له‌دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی بووه، هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌ش هه‌ریه‌كه له‌سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره و وه‌ستا حه‌سه‌ن‌و به‌شێك له‌ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و ڕێكخراوه‌كان‌و نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی خۆرئاوا تیایدا به‌شداربوون، له‌وته‌یه‌كیشیاندا، نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی ئه‌و مه‌راسیمه‌یان به‌گرنگ وه‌سفكرد‌و سوپاسی سلێمانییانكرد، كه هه‌میشه وه‌ك یه‌ك نه‌خشه‌ی كوردستانی‌و یه‌ك گیان له‌پارچه‌كانی تر ده‌ڕوانێت.
په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شه‌ڕه‌ڤان ئارین مێركان له‌سلێمانی له‌كاتێكدایه، كه پێشتر پردێكی ستراتیژی ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی كرا به‌ناوی كۆبانێوه به‌هۆی ئه‌و به‌رخۆدانه گرنگ‌و مێژووییه‌ی ئه‌نجامیدا، دواتریش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ركی دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی، په‌یكه‌ری به‌رخۆدان دروستكرا‌و، نێردا بۆ شاری كۆبانێ، له‌لایه‌ن شه‌ڕه‌ڤان‌و هاوڵاتیانی كۆبانێشه‌وه، ئه‌و كاره‌ی دكتۆر ئاسۆ به‌رز نرخێنراو كرا به‌ئاهه‌نگێكی گه‌وره له‌و شاره‌دا.