بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگای سلێمانی ڕێکاری توند دەگرێتەبەر


به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و سه‌رهه‌ڵنه‌دانی دیارده‌ی سوتانی فیتپه‌مپ هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو، لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر توندتركردنی ڕێكاره‌ یاساییه‌كاندرا.

ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بونی د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگار‌و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی‌و ئیداری پارێزگا‌و كوالێتی كۆنتڕۆڵ و به‌شێك له‌ئه‌ندامان، كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی سازكرا، ئامانج له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ ڕێگرتن و دوباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی دیارده‌ی سوتانی فیتپه‌م بوو هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو، هاوكات توندتركردنی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه‌ به‌نزینی خراپ ده‌فرۆشن.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری پێداچونه‌وه‌ به‌كاره‌كانی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی پارێزگای سلێمانی درا، هاوكات بڕیاردرا چاودێری به‌رده‌وامی سوته‌مه‌نی و ڕێكاره‌یاساییه‌كانی به‌رده‌م باشبونی كوالێتی به‌نزینبن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر به‌بڕیاری پارێزگای سلێمانی هه‌شت به‌نزینخانه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزینه‌وه‌ داخران، بڕیاره‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان توندتر بكرێته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی ده‌بنه‌ خۆی خراپی كوالێتی به‌نزین.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17