بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سێ‌ پرۆژە بە بەهای نزیكەی 57 ملیۆن دینار جێبەجێ‌ دەكرێن


پارێزگای سلێمانی سێ‌ پرۆژە لە چەند سێكتەرێكی جیاوازدا دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە ‌و بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان دەكات.
بە فەرمانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ‌و بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێی بەخشراوە بڕی 56 ملیۆن ‌و 616 هەزار ‌و 500 دیناری عێراقی بۆ سێ‌ پرۆژە تەرخان كراوە، كە بڕی تێچووی پرۆژە ‌و رێژەی چاودێریی لەخۆ دەگرن ‌و بە شێوەی راستەوخۆ لە سەر بودجەكانی ( نەوت /1) و (نەوت /2) جێبەجێ‌ دەكرێن، بەم شێوەیە:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (616/20) لە رێكەوتی 16/1/2020، بڕی 5 ملیۆن ‌و 304 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی كابینە بۆ نوسینگەی (تصدیقات مكتب القنصلی وزارە الخارجیە العراقیە فی السلیمانیە)، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگای سلێمانییەوە لە ماوەی یەك هەفتەی كاركردندا تەواو دەكرێت ‌و لە دوای هەفتەیەك لە دەرچوونی فەرمانەكەوە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
دووەم: بە فەرمانی ژمارە (767/20) لە رێكەوتی 19/1/2020، بڕی 39 ملیۆن ‌و 853 هەزار ‌و 500 دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی سەقف ‌و تێكدان ‌و دروستكردنی تەوالێت بۆ ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگاوە لە ماوەی 90 رۆژ كاركردندا تەواو دەكرێت.
سێهەم: بە فەرمانی ژمارە (932/20) لە 22/1/2020، بڕی 11 ملیۆن ‌و 459 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی تەواوكاریی نۆژەنكردنەوەی هۆڵی كۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیی دیدەوانیی سلێمانی (كاری كارەبا)، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگاوە لە ماوەی 15 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02