ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بونی پارێزگاری سلێمانی، خانوی كه‌له‌پوری سۆفی كه‌ریم سه‌راج كرایه‌وه.
به‌ئاماده‌بونی دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی، ئه‌مڕۆ 7-5-2016 خانوی كه‌له‌پوری (سۆفی كه‌ریم سه‌راج)، كرایه‌وه كه پێشتر كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ كرابوو وه‌ك به‌شێك له شوێنه‌وار و كه‌له‌پوری شاری سلێمانی.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوی كه‌له‌پوری سۆفی كه‌ریم سه‌راج ده‌بێته به‌شێك له‌مێژووی سلێمانی و وه‌ك مۆزه‌خانه و ماڵێكی كه‌لتووری، به ڕووی هاوڵاتیان و گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه.
ئەوەش له‌كاتێكدایه، كه پێشتر و له‌سه‌ر ئه‌ركی پارێزگای سلێمانی، به‌شێك له‌خانووه كه‌له‌پوره‌كانی سلێمانی ڕێگری له‌فرۆشتن و له‌ناوچونیانكراو دوباره نۆژه‌نكرانه‌وه، یه‌كێكیش له‌هه‌ره شوێنه مێژووی و دیاره‌كانی سلێمانی كه دووباره نۆژه‌نكرایه‌وه بینای سه‌رای سلێمانی بوو، كه له‌ئێستادا زۆرێك له‌گه‌شتیار و شاند و نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان له‌كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ سلێمانی ئه‌و شوێنه به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
ش،ع