د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی بەشداری لە پرسەی شەهیدی فەرماندە / ئەبوو لەیلا کرد
ئه‌مڕۆ 10-6-2016 له هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی به ئاماده‌بونی د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی و چه‌ندین به‌رپرسی حكومی و حزبی و كه‌سایه‌تی باشور‌و رۆژئاوا ، پرسه‌یه‌ك بۆ شه‌هیدی فه‌رمانده فه‌یسه‌ڵ سه‌عدون ناسراو به ئه‌بو له‌یلا به‌رێوه‌چوو. سه‌ره‌تای پرسه‌كه به داگیرساندنی مۆم له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیده‌وه ده‌ستی پێكرد.
پاشان شێرزاد ئێزیدی نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا له سلێمانی وتاری به‌خێرهاتنی خوێنده‌وه نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا وتی
لێره کەس میوان نییه و هه‌موتان خاوه‌نی ئه‌م شه‌هیده‌ن
ئەبو لەیلا چەند رۆژێك لەمەوبەر لە گوندی قەلقەل لە سنوری شارۆچكەی مەنبەج برینداربوو، دواتر گەیەنرایە سلێمانی و پاش مانەوەی بۆ چەند رۆژێك لە نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستدا
ئه‌بو له‌یلا ناوی راستەقینەی فه‌یسه‌ل عه‌بدی بلال سه‌عدونە ، ساڵی 1984 له‌دایكبووه له‌گوندی قه‌ره‌ریشك له‌سنوری شاری كۆبانێ له‌رۆژئاوای كوردستان ، له‌ساڵی 2005 رویكردووه‌ته شاری مه‌نبه‌ج‌و له‌وێ نیشته‌جێی بووه.
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا له‌ساڵی 2012 دا، یه‌كێك بووه له‌دامه‌زرێنه‌ری لیوای (جه‌بهه‌ت ئه‌لئه‌كراد)، دواتر كه‌تیبه‌كانی شه‌مش ئه‌لشه‌مال-یان دروستكردووه‌و فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه بووه.
ئه‌بو له‌یلا، به‌شێوه‌یه‌كی كارا‌و هاوشانی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، به‌شداری شه‌ڕی كۆبانێی كردووه دژی‌چه‌كدارانی داعش
ڕ.س