بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لە كاتی سەهۆڵبەنداندا چۆن مامەڵە دەكەیت؟


ساڵانە لە هەر وەرزێكدا كۆمەڵێك ڕێنمایی دەرئەچن سەبارەت بە چۆنێتیی مامەڵەكردنی هاووڵاتیان لەگەڵ ئەو كەش و مەترسییانەی دێنە پێشەوە، بە تایبەتیش بۆ وەرزی زستان جێبەجێكردنی رێنماییەكان گرنگن لە كاتی باران و بەفر و بەستندا، بۆیە ئەگەر لە ڕۆژانی ئاساییدا هەر چۆنێك هاتوچۆ ئەكەی و چۆن كارەكانت ڕایی ئەكەی ئاساییە، بەڵام لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زستان و شەختە ‌و سەهۆڵبەندان، پێویستە ئامادەكاریی بكرێت بەم شێوازەی لای خوارەوە:
یەكەم:  چاككردنەوەی ڕێگاوبانەكان و كردنەوەی ئاوەڕۆكان.
دووەم: پشكنینی ئۆتۆمۆبێل بە ڕێنمایی هاتوچۆ و توندوتوڵكردنەوەی.
سێهەم: كەمكردنەوەی سەفەر و گەڕان بۆ ئەوەی ئاستەنگی بۆ ڕێگاكان دروست نەبێت و هاووڵاتیانیش سەلامەت بن.


چوارهەم: دووركەوتنەوە لە تاوەری كارەبا و دەستنەدان لە ڕاگری تەڕبوو، بۆ ئەوەی لە مەترسیی كارەبا بە دوور بین.
پێنجهەم: لادانی كەلوپەل و ئاژەڵ لە نزیك ڕوبارەكان، بۆ ئەوەی زیانی گیانی و ماددیی لێنەكەوێتەوە.
شەشهەم: بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیان لە كاتی بەستنی كۆڵان و شەقامەكان بە بەفر و شەختە.
حەوتهەم: پێچانی بۆریی و تانكیی سەربان بە داپۆشەری تایبەت، بۆ ئەوەی ئاو نەیبەستێ و بە دوور بین لە بێئاویی ماڵەكان.


هەشتهەم: لە كاتی سەردانیكردنی فەرمانگەكاندا، منداڵ و بەتەمەنەكان لەگەڵ خۆتان مەبەن بۆ ئەوەی بە دووربن لە جەنجاڵی و هەڵخلیسكان.
نۆهەم: بۆ كاری پێویست ‌و زۆر گرنگ نەبێت، لە كاتی شەپۆلی بەفردا، لە شارێكەوە سەفەر مەكەن بۆ شارێكی دیكە، ئەگەر ناچاریش بوون، كەلوپەل و پێداویستیی باش لەگەڵ خۆتاندا ببەن.
دەهەم: لە كاتی شەختە ‌و سەرمادا، شەوانە ئاگاداریی ئەو ئاگر و گەرمكەرەوانە بن كە لە ماڵەكانتاندا كاریان پێدەكەن، بۆ ئەوەی بەدووربن لە هەر مەترسییەك.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

له‌ شاری سنه‌،فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر،پێشوازی له‌ وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد
2025-05-27
سلێمانی،یه‌كه‌مین پێشانگای كارسازی كرایه‌وه‌
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی ،سه‌ردانی پرۆژه‌ی سنه‌ سه‌نته‌ری كرد
2025-05-22
سنه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2025-05-21
سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات
2025-04-24
دادگای به‌رایی، له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌
2025-04-24
ئه‌مڕۆ 127 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت.
2025-04-22