شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا سەردانی پارێزگاری سلێمانیان کرد ئەمڕۆ 27-7-2016 د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە مجدی شافعی و وەفدی یاوەریان کرد کە لە پەرلەمانی کەنەداوە هاتبوون لە کۆبونەوەکەیان کە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەرێوەچوو باس لە بارودۆخی ئەو ئاوارانە کرا کە ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبوون و پشتگیری خۆیان بۆ هاوکاری و یارمەتی مرۆیی ئەو ئاوارانە دەربڕی هەر لە دیدارەکەیان لەگەڵ د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی پشتگیری و سوپاسی خۆیان بۆ حکومەتی هەرێم و ئیدارەی سلێمانی دەربڕی بۆ هاوکاریە مرۆییەکان و داڵدەدانی ئاوارەکان کە بەهۆی جەنگەوە رویان لە ناوچەکە کردوە