پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی، گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و سەرپەرشتیاری پرۆژەكەش دەڵێت: پرۆژەكە لە وادەی خۆیدا تەواو دەبێت.
ئیبراهیم ئەحمەد فاتیح سەرپەرشتیاری پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی بەسایتی پارێزگای سلێمانیی راگەیاند: پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی، ماوەی سێ مانگی بۆ دانراوە و نزیكەی ماوەی دوو مانگە كار لە پرۆژەكەدا دەكەن، وتیشی: پرۆژەكە (70%)ی كارەكانی تەواو بووە و لە ئێستادا لە قۆناغی بەستنەوەی بەردەكاندان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەئێستادا ناتوانن بودجەی پرۆژەكە بەتەواوی باس بكەین، لەبەر ئەوەی گۆڕانكاریی تێدا دەكرێت و چەند پارەی پێویست بێت بۆی دابین دەكرێت، وتیشی: بەدڵنیایی پرۆژەكە لە ماوەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو دەكرێت.
پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقامی مەولەوی، لەسەر ئەركی خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) خانمی یەكەمی عێراق جێبەجێ دەكرێت و بە گوێرەی زانیارییەكان، رووپۆشی دیواربەندی پرۆژەكە بە بەردی هەورامان دەڕازێنرێتەوە و دیمەنێكی سەرنجڕاكێش بە دەروازەی شەقامی مەولەوی و پایتەختی رۆشنبیری دەبەخشێت.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/