بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵی زستانە بۆ بەرهەمە خۆماڵییەكان بەڕێوەبچێت، كە تێیدا سەرجەم بەرهەمە خۆماڵییە زستانەییەكان دەخرێنە ڕوو.
ساكار حەمەكەریم، كە یەكێكە لە سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەكە بە سایتی پارێزگای سلێمانیی ڕاگەیاند:
فێستیڤاڵەكە ماوەی 6 ڕۆژ دەخایەنێت، كە لە ڕۆژی پێنجشەمە 22/12/2022 دەستپێدەكات و هەتا رۆژی 27/12/2022 بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لە فێستیڤاڵەكەدا ڕەچاوی نرخ و كوالێتیی مادە خۆراكییەكان كراوە، بۆ ئەوەی زۆرترین سوود بەو كەسانە بگەیەنن كە سەردانیان دەكەن.
وتیشی: لەم فێستیڤاڵەدا شانبەشانی پیاوان، دەستڕەنگینیی ئافرەتان ڕەنگیداوەتەوە، بە خواردن و كارە جوانەكانیان لە چنین و نەخشاندن، داواشی لە ئارەزوومەندان كرد، بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵەكە و خستنەڕووی بەرهەمەكانیان، سەردانیان بكەن.
فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییە زستانەییەكان، لە پیشانگەی كارگەی كۆنی جگەرە لە شەقامی سالم بەڕێوەچێت و سەدان بەرهەمی خۆماڵیی تێدا نمایش دەكرێت.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/