بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

زیاده‌ڕه‌وویه‌كانی سه‌ر ڕێگه‌ی عه‌ربه‌ت- سلێمانی لاده‌برێن


له‌ به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بۆ ڕێگریكردن له‌ دیارده‌ی زیاده‌ڕه‌وی ده‌ستیان پێكردووه‌ به‌شێكی تر له‌و زیاده‌ڕه‌وییانه‌ لابران كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر موڵكی گشتی.

له‌به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا و به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له‌ دیارده‌ی زیاده‌ڕه‌وی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی عه‌ربه‌ت- سلێمانی ژماره‌یه‌ك له‌و كۆگا و بینایانه‌یان ڕووخاند كه‌ به‌ شێوه‌ی زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر موڵكی گشتی بنیات نرابوون.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند : هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ڕووخاندوویانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا و به‌مه‌به‌ستی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌سه‌ر موڵكی گشتی بنیات نراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكی ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌. ووتیشی پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ پێیان دراوه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر لابردنی هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییانه‌ی كه‌له‌سه‌ر موڵكی گشتی و بۆ ئامانجی تایبه‌ت بنیات ده‌نرێن.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ زیاده‌ڕه‌ویان تێدا كراوه‌ته‌ سه‌ر موڵكی گشتی.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17