به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه 12 كۆشكی خواردن و خواردنه‌وه له ناو سه‌یرانگای سه‌رچنار له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه داخران،
له ئه‌نجامی گه‌ران و پشكنینی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دڵنیابوونه‌وه له جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان ، به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رجی ته‌ندروستی و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه 12 كۆشكی خواردن و خواردنه‌وه له ناو سه‌یرانگای سه‌رچناری شاری سلێمانی داخران،
هه‌رێم عبدالرحمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕێستۆرانت و چێشتخانه‌كان له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بڕیاری داخستنیان درا پابه‌ندنه‌بوون به مۆڵه‌تی كاركردن، ووتیشی به‌هۆی جۆری سه‌رپێچیه‌كانه‌وه بڕیاردرا 12 كۆشكی خواردن و خواردنه‌وه له ناو سه‌یرانگای سه‌رچنار له شاری سلێمانی دابخرێت،
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕێستۆرانت و چێشتخانه‌كان له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند لیژنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌ڕان وپشكنینه‌كانیان و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به یاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كریت و ڕووبه‌رووی سزای یاسای ده‌بێته‌وه.