بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ شارەوانییەكانی ئیتاڵیا پتەو دەكات


پارێزگاری سلێمانی بەسەردانێكی فەرمیی سەردانی ئیتاڵیا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاووتوێی چەند پرسێكی گرنگ دەكات، بەتایبەت پتەوكردنی پەیوەندییەكانی سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شارەوانیی چەند شارێكی ئیتاڵیا.
ڕۆژی هەینی 17/3/2023، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەسەردانێكی فەرمیی گەیشتە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و لەلایەن بەڕێزان دكتۆر سەیوان بارزانیی باڵیۆزی عیراق لە ئیتاڵیا و ڕەحمان ئەلعامریی باڵیۆزی عیراق لە ڤاتیكان و كونسوڵی عیراق لە ڕۆما و دكتۆر سۆران یاسین سەرۆكی ئینستیتیوتی كولتوریی كوردیی لە ڕۆما؛ پێشوازیی لێكرا، دواتر بەئامادەبوونی هەردوو باڵیۆزی بەڕێز و كونسوڵ و پارێزگاری سلێمانی و هەموو ستافی باڵێۆزخانەكان، چەند ساتێك بەبێدەنگیی بۆ یادكردنەوەی كارەساتی هەڵەبجە و ڕێزگرتن لە شەهیدانی سەروەری هەڵەبجە و كوردستان، وەستان.
بەڕێز باڵیۆزی عیراق لە ئیتاڵیا، لە گەورەیی تاوانیی كۆمەڵكوژیی و كیمیایبارانی هەڵەبجە و ناوچەكانی تری كوردستان دوا، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی پێشوازیی و بەشداریی بەڕێزانیان كرد لە پارێزگار و لە مەراسیمی دەربڕینی هاوخەمیی و ڕێزگرتن لە شەهیدانی نەمری هەڵەبجە و كوردستان، هیوای خواست یەكبونی لایەنەكان لە كوردستاندا، بێتە كایەوە و لەگەڵ هەنگاوە ئەرێنییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵیی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا؛ زامنی دووبارە نەبونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە و گەشەكردنی زیاتری وڵات بكرێت.
بەڕێز باڵیۆزی عیراق، خەڵاتی ڕێز و پێزانینی باڵیۆزخانەی بەخشییە پارێزگاری سلێمانی و دڵنیایان كردەوە كە دڵسۆزانە لە هەوڵی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیی سلێمانیدا دەبن؛ لەگەڵ شار و شارەوانییەكانی ئیتاڵیادا.
رۆژانی دواتریش پارێزگاری سلێمانی چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیتاڵیادا ئەنجامدا، بە ئامانجی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شارەوانییەكانی ئیتاڵیادا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22
سلێمانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و خۆراك
2025-12-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری گەنجی سەدە
2025-12-22
یازده‌یه‌مین دیداری پڕۆژه‌ی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-22
گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09