سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی دراوی ساخته له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی شاری سلێمانی.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ووته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌وا له سنووری پارێزگای سلێمانی چه‌ند حاڵه‌تێكی دراوی ساخته له بازاڕ و ماركێت و مینی ماركێته‌كاندا بوونی هه‌بووه به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاڵ‌وگۆڕیان به‌و دراوه كردووه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ناوبراو ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند له ماركێت و دوكان و بازاڕه‌كاندا دراوی ئیسرائیلی (شیقل) هه‌بووه كه ساخته‌ی پێكراوه و ئامێری ئاشكراكردنی پاره‌ی ساخته به زه‌حمه‌ت خوێندویه‌تیه‌وه.
كه‌مترین سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاڵوگۆڕ به دراوی ساخته‌وه ده‌كه‌ن له 5 ساڵ ده‌ستپێده‌كات هه‌تا زیندانیی هه‌تاهه‌تایی.