پێكهاته‌ی شه‌به‌ك و ئێزدیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی نیشته‌جێ ی كه‌مپه‌كان ، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كێشه‌كانیان و به هاناوه‌چوونیان سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانیان كرد.
نوێنه‌ری شه‌به‌ك و ئێزدییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی هاورێ له‌گه‌ڵ ( هه‌ڵۆ پێنجوێنی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندنی موسڵ سه‌ردانی سه‌ردار قادر ل.سلێمانیان كرد. باسیان له خراپی دۆخی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كاننیان كرد له كه‌مپی ئاواره‌كااندا
لای خۆیه‌وه سه‌ردار قادر وێڕای به‌خێرهاتنیان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه شه‌به‌ك و ئێزدییه‌كان كوردی ڕه‌سه‌نی ئه‌م هه‌رێمه‌ن و ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه سلێمانی ماڵی هه‌مووانه و ئه‌وان ئاواره نین به‌ڵكو خاوه‌ن ماڵن چیش له ده‌ستمان بێت له‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی كوردستاندا درێغی ناكه‌ین ، شه‌نگال و ئێزدییه‌كان بونه‌ته ناسنامه‌ی هه‌موو گه‌لی كورد و ره‌مزی زوڵم و سته‌می داعش
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاردرا به زوترین كات لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون و به ده‌مه‌وه چوونی برا ئێزدییه‌كان و شه‌به‌كه‌كان پێك بهینرێت له یه‌كه‌ی جه سی سی سه‌ر به پارێزگاار و نوینه‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی حكومه‌تی عیراق وڕێكخراوی ( unhcr) سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و تایبه‌ت به كاروباری ئاواره‌كان ، بۆ ئه‌وه‌ی به زوترین كات گرفته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ربكرێت.