بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پێداچوونەوە بە مۆڵەتی بەنزینخانەكاندا دەكرێت و بۆ ماوەیەك مۆڵەت پێدان رادەگیرێت


 

 

پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی و لیژنەی سوتەمەنی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەو چەند بریارێك لەسەر پرسی سوتەمەنی لە پارێزگای سلێمانی درا.

كۆبوونەوەكە ئەمرۆ 8ی شوبات لە دیوانی پارێزگای سلێمانی  بەسەرپەرەشتی سەردار قادر ل.پارێزگاری سلێمانی  بەرێوەچوو، تیدا گرفتەكانی سوتەمەنی لە پارێزگای سلێمانی تاوتوێ‌ كرا و تەئكید كرایەوە كە هەموو هەوڵێك بدرێت تا بەزووترین كات نەوتی سپی  بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت.

لەو رووەوە كۆبوونەوە پێداگری لەسەر ئەوكرد كە "كۆمپانیاكانی هاوردەكاری سوتەمەنی ناچار بكرێن كە نەوتی سپیش هاوردە بكەن تا بتوانرێت لایەنی كەم نرخی نەوتی سپی دابەزین بە خۆیەوە ببینێ‌"

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا مۆڵەتی بەنزینخانەكان  و كارگەكانی غازو پاڵاوتگەكان خرایە بەرباس و لەو رووەوە لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا "پێداچوونەوە بە مۆڵەتی بەنزینخانەو كارگەكانی غازی شل  پاڵاوتگە و ڕیسایكلینەكاندا بكرێت  بۆ ماوەیەك پێدانی مۆڵەت ڕابگیرێت تا ڕێنمای نوێ‌ دەردەكرێت" 

 

هەروەك تەئكید كرایەوە كە لەڕووی كوالێتیەوە هەوڵەكان زیاتر بكرێن و سزاكانیش بەرامبەر  ئەو شوێنانەی كە سوتەمەنی كوالێتی خراپ بە هاووڵاتیان دەفرۆشن  قورستر بكرێن.

 

لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیار كرا ئەو سوتەمەنیەی كە لەوێستگەكاندا دەستی بەسەردا دەگیرێت بەهۆی خراپی كوالێتیەوە بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو كۆمپانیایەی كە سوتەمەنیەكەی لێوەهاتووە.

 

سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانەی كە غازی شل بە شێوەی تەنكەر دەگوازنەوەو دابەشی دەكەن قائیمقامی ناوەندی سلێمانی  ڕاسپێردرا كە لەڕێگەی لیژنە پەیوەندیدارەكانەوە چاودێری وردی ئەو كەس و كۆمپانیایانە بكەن و ئەو لایەنانەشی مۆڵەتیان نییە كار ئاسانیان بۆ بكەن بە پێی یاساو ڕێنماییەكان مۆڵەتیان پێبدرێت.

 

 

 

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02