له شاری سلێمانی به هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه 6 كافتریا و یانه‌ی شه‌وانه داخران و به‌دواداچوونیش بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه به‌رده‌وامه كه پابه‌ند نین به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه.
به پێ ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست سایتی پارێزگای سلێمانی كه‌وتووه: شه‌وی 13-2-2017 له ئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پاش چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه به هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان بڕیار درا 6 كافتریا و یانه‌ی شه‌وانه دابخرێت.
هه‌رێم عبدالرحمن سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ڕێستوڕانته‌كان له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه وه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك ئاگادار كراونه‌ته‌وه بڕیاری داخستنی ئه‌و شوێنانه درا.
ووتیشی هه‌موو ئه‌و شوێنانه به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ند ده‌بن به جێبه‌جێكردنی هه‌موو مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه ڕێگه به‌كاركردنیان نادرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ڕێستوڕانته‌كان له لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچوون و پشكنینه‌كان و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ ده‌كرێت.