لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر سێ ته‌ن خواردن و مادده‌ی به‌سه‌رچودا ده‌گرن.
ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری ته‌ندروستی و ئه‌ندامی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمفامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ستمان به‌سه‌ر 2 ته‌ن زه‌یتوندا گرتوه، كه‌دوای ئه‌وه‌ی دوو جار پشكنینی بۆ كراوه ده‌ركه‌وتوه بۆ خواردن گونجاونیه.
وتیشی: له‌چه‌ند شوێنێكی تری شاری سلێمانی له‌ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنین بۆ پاراستی ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماست و و خواردن و مادده‌ی به‌سه‌رچوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبراون.
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن كه‌له‌هه‌ر شوێنێك شتێكی نه‌گونجاویان بینی ده‌ست به‌جێ په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن.