
هه‌ڵمه‌ته‌كی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سلێمانی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌رده‌وامه و له هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفرواندا كه له چه‌ند شه‌قام و ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌چوو ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشت و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یكی تایبه‌ت به‌و كاره.
ڕۆژی دووشه‌ممه 20-2-2017 لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هاوبه‌شی له گه‌ڵ لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراونیان ده‌ستپێكرد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر شه‌قام و ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كان.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند له‌به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه چه‌ند ڕۆژێكه له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ ڕێگری كردن له فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ ده‌ستیان پێكردووه له چه‌ند شه‌قام و ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشت و چه‌ند گه‌ره‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و كاره.
ووتیشی ئامانج له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیانه له ڕێگه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان چونكه هه‌موو ئه‌و گۆشتانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت پاش ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ ده‌كرێت ده‌رده‌كه‌وێت گونجاو نین بۆ خواردن.