
له مانگی ئازاردا به پێ ی كوالیتی و مه‌رجه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه و میوه به پێ ی پێویستی و خواستی هاووڵاتیان هاورده ده‌كرێت، به‌ڕه‌چاوگرتنی به‌روبومی ناوخۆ هاورده‌كردنی به‌روبومی ده‌ره‌كی ڕێكده‌خرێت.
ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی له گه‌ڵ لیژنه‌ی ڕێكخستنی سه‌وزه و میوه كۆبووه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ به‌رهه‌می ناوخۆیی و به‌رهه‌مه هاورده كراوه‌كان كرا و بڕیاریدا بۆ پاڵپشتی له جوتیاران بایه‌خی زیاتر به به‌روبومی ناوخۆیی بدرێت.
له‌و چوارچێوه‌یشدا پێشنیاز كرا ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م جوتیاران و خاوه‌ن پڕۆژه‌كاندا بڕه‌خسێندرێت بۆ زیادكردنی خانووه پلاستیكیه‌كان وه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆیی له سه‌وزه و میوه به جۆرێك كه پێداویستیه‌كانی ناوخۆ پڕبكاته‌وه ، هه‌روه‌ها به هۆی زۆری خواست له سه‌ری بایه‌خی زیاتر به به‌رهه‌مهێنانی قارچكی خۆماڵی بدرێت و پاڵپشتی زیاتر پێشكه‌ش به خاوه‌ن پرۆژه‌كانی ئه‌و بواره بدرێت، ڕێگریش له فرۆشتنی ئه‌و قارچكه هه‌ڵرژاوانه بكرێت كه له بازاڕدا به پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان ده‌فرۆشرێت.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بڕه پاره‌یه (عموله) كرا كه له عه‌لوه‌ی سلێمانی له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت و دووباره له به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ڕێكبخرێته‌وه.