ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگای سلێمانی یەوە
لەکاتێکدا شانازی یە بۆ حکومەتی خۆجێ ی پارێزگای سلێمانی ، بەپێ ی ڕاپۆرتی لیژنەی داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەنووسانی و مافی ڕۆژنامەنووسان ، هیچ ڕووداوێکی دژ بە رۆژنامەنوسان لە پارێزگاکەماندا تۆمارنەکراوە ، پێداگری لە ماف و ئازادی رۆژنامەگەری دەکەینەوە لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 35 ی ساڵی 2007 ڕۆژنامەگەری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و پرەنسیبەکانی بەڵیننامەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان – 1954ی هەموارکراو 1986 . هاوکات حکومەتی خۆجێ ی پارێزگای سلێمانی وەک لایەنی جێبەجێ کار و ڕاپەڕێنەری بەرنامەکار و پەیڕەوەکانی حکومەتی هەرێم لە پارێزگادا تەواوی ئەرک و لێپرسراوێتی حکومی خۆی ئەنجام دەدات بەپێ ی ئەو دەستەڵاتانەی یاسا بۆی دیاری کردووە و رێگەی بە جێبەجێکردنی داوە . لەم چوارچێوەیەدا ڕەخنەی ئەو لێدوانە سەرپێیانە دەکەین کە پێ ی وایە ( حکومەت دەستی بەسەر سلێمانی دا ناڕوات بۆیە ئەو کەناڵە تەلەفزیۆنیانە داناخات ) کە لە دیدی بەڕێزیانەوە دەبێت دابخرێن . بەڕێزیشیان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەت لە سلێمانی دا ، تا ئەوپەڕی ئەرک و مەبەست لە حکومەتداری دەست ڕۆیشتووە . پارێزەر و داکۆکیکارە لەماف و ئازادی ڕۆژنامەگەری ، ئەگەر جیاوازیش بین بە ئاڕاستەی سیاسی و پەیامەکەیان ، بەڵام جیاوازیەکەمان ناکاتە ئەوەی وەک بەڕێزیان پێیان باشە کەناڵەکەیان پێ دابخەین (گوایە ئینجا حکومەت لە سلێمانی دا دەست ڕۆیشتووە !) بەڵام ئێمە پێچەوانەی بەڕێزیان ، پێمانە وایە دەست ڕۆیشتووی حکومەت لەسلێمانی دا بەوجۆرە سەلمێنراوە کە هەموو جۆرە میدیایەکی حیزبی و سیاسی و ئەهلی و حکومی وەک یەک ، بەبێ جیاوازیکردن تیادا جێی دەبێتەوە
د. ئاسۆ فەرەیدوون
پارێزگاری سلێمانی
04.11.2015