د.سه‌ڵاح سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند: چه‌كی بانك و ڕێكاره یاساییه‌كانی دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران ته‌واو بووه و ئه‌گه‌ر پاره له بانكه‌كاندا هه‌بێت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌كه به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا.
ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ش ده‌رماڵه‌ی مانگی (5) ی 2015 یه.
جێ ی باسه خوێندكارانی زانكۆ حكومییه‌كان ده‌رماڵه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرن و بڕه‌كه‌ی بۆ خوێندكارانی ناو شار (40) هه‌زار دیناره و بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار (60) هه‌زار دیناره.
وه‌رگیراوه: خه‌ندان