بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ ده‌ستی پێكرد


دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆتۆمبێڵی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كرد، خوێندكارانیش ئه‌مرۆ 11/8 ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد و ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ هیچ مامۆستایه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بباته‌ ناو زانكۆ.

به‌ گوێره‌ی خوێندكارانی خۆپیشانده‌ر ، مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ و پێش تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی ناو حه‌وشه‌ی زانكۆ قه‌ره‌باڵغ نه‌بێت، سه‌رۆكایه‌تی زانكو ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ هیچ خوێندكارێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بباته‌ ناو زانكۆ.

خوێندكاران نیگه‌رانن له‌ ووته‌ی سه‌رۆك به‌ش و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ ئاڕم ته‌نها بۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ دروست ده‌كرێت نه‌ك خوێندكاران.

ڕۆژی دووی ئه‌م مانگه‌ش كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی خوێندكاران له‌سه‌ر ڕاسته‌ شه‌قامی (سلێمانی - ڕاپه‌رین) وه‌ستێنرابوون له‌ لایه‌ن هاتووچۆوه‌ پسۆڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كرا ، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لێكه‌ته‌وه‌.

خوێندكاران ده‌ڵێن : ناكرێت ئێمه‌ ئۆتۆمبێله‌كانمان له‌ سه‌ر جاده‌كان بێت و پسوله‌ی سه‌رپێچیمان بۆ بكرێت و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانیش به‌ ئاره‌زوی خۆیان ئۆتۆمبێل ببنه‌ ژوره‌وه‌.

خوێندكاران زۆر له‌وه‌ نیگه‌رانن كه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی هاتووچۆ كه‌ پسوله‌ی سه‌رپێچیان بۆ كردوون پێیان ووتون له‌ لایه‌ن سه‌رۆك به‌شه‌كان و مامۆستاكانه‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پسوله‌ی سه‌رپێچی بۆ خوێندكاران بكرێت.

 

وه‌رگیراوه‌: SNN


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17