بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

به‌ هۆی سه‌رپێچیه‌وه‌ دوو كارگه‌ی گه‌وره‌ی سلێمانی داده‌خرێن


له‌ شاری سلێمانی و به‌ هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی دوو كارگه‌ی گه‌وره‌ بڕیاری داخستنی یه‌كجارییان بۆ ده‌درده‌چێت ، ئه‌وانیش كارگه‌ی ماست و كارگه‌ی عه‌له‌فه‌ و چیتر ڕیگه‌ی كاركردنیان پێ نادرێته‌وه‌.

(له‌شكر حه‌مید) سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، دوو هه‌زار و 860 شوێنكاریان به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا 225 شوێنیان له‌ نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی ئاگادار كردۆته‌وه‌ و ڕێنماییان پێداون.

ناوبراو ئاماژه‌ی دا: له‌و شوێنكارانه‌ی به‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه‌ (23) شوێن بڕیاری داخستنیان بۆ ده‌رچووه‌، ئه‌وانیش له‌ (دوو كارگه‌ ، سێ دوكانی گۆشت فرۆشتن ، حه‌وت ڕێستورانت ، چوار ئارایشتگه‌ ، یه‌ك دایه‌نگه‌ ، پێنج كافتریا و یه‌ك نانه‌واخانه‌) پێكهاتوون.

هه‌ر به‌ هۆی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌وه‌ كارگه‌ی ماست و كارگه‌ی عه‌له‌ف به‌ یه‌كجاری داخران و ڕێگه‌ی كاركردنیان پێ نادرێته‌وه‌.

جێ باسه‌ هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستخۆشی له‌ (42) شوێنكار كراوه‌ به‌ هۆی پابه‌ندبوونیان به‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17