مسته‌فا پاشای یاموڵكی كوڕی عه‌زیز یامولكی مه‌لا زادهیهكی بیاره بووه. ڕۆژی 25/ 1/ 1866 له گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له‌دایك بووه. ده‌ستپێكی خوێندنی لای مه‌لا فه‌تاح له‌مزگه‌وتی حاجی سه‌ید حه‌سه‌ن و لای عیرفان ئه‌فه‌ندی بووه، پاشان سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی سه‌ربازیی له به‌غدا له‌مه‌كته‌بی حه‌ربییه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ له1885دا ته‌واو كردووه. وه‌ك مه‌لازمی دووه‌م چووه‌ته پۆلی ئه‌ركانی جه‌نگ، ساڵی 1886 بووه به‌مولازمی یه‌كه‌م.
له‌ساڵی 1888، سه‌فییه‌خانی حسێن پاشای خه‌ندانی هێناوه و هه‌مان ساڵ بووه به یووزباشی (نه‌قیب) و له لقی سێهه‌می ئه‌ركانی گشتیی جه‌نگدا دامه‌زراوه. ساڵی 1889 بووه به‌قول ئاغاسی(ڕائید)و ره‌وانه‌ی جه‌نگی حیجازكراوه. ساڵی 1892 كراوه‌ته بینباشی(موقه‌دده‌م) و گوێزراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ركه‌كانی جه‌نگی ئۆردووی هومایۆنی شه‌شه‌م، و كاری قونسڵگه‌ری له‌خۆی و سه‌ڵماس و قارس، ساڵی 1898 یش ئه‌ركه‌كانی جه‌نگی ئۆردوو له‌به‌غدا جێبه‌جێ كردوه. ساڵی 1900 پله‌ی قائیمقامی دراوه‌تێ، له ساڵی 1901دا كراوه به سه‌رۆكی ئه‌ركه‌كانی جه‌نگی ئۆردوو، ساڵی 1902 بووه به‌سه‌رۆكی ئه‌ركانی جه‌نگی فیرقه‌ی شانزه‌هه‌م له‌سیواس، ساڵی 1904 به‌میر لیوا(میراڵای)، ساڵی 1905 به‌مه‌ئمووری كۆمسیۆنی ناوچه‌كانی سلێمانی و وه‌زنه و لاجان.
به‌ڕاگه‌یاندنی مهشرتییهتی عوسمانی، كراوه به‌سه‌رۆكی ئه‌ركانی جه‌نگی فیرقه‌ی ئه‌نقه‌ره. 1908 بووه به فه‌رمانده‌ی لیوای نیزامیی بیتویهكهمی ئۆردووی شه‌شه‌م له‌به‌غدا: 1910 به‌فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی سێیه‌می نیزامی له‌ته‌شكیلاتی نوێی فه‌یله‌قی ده‌یه‌م: 1911 به‌فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی نیزامیی پێنجه‌م له‌مایدۆس: 1912 به‌فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی نیزامیی بیست و حه‌وته‌م لهبهیرت، به‌شداری شه‌ڕی باڵكان بووه.
1913 ئه‌نوه‌ری پاشا بووه‌ته وه‌زیری جه‌نگ، یاموڵكی خانه‌نشین كراوه‌و، به‌درێژایی یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانی لهئهستهمووڵ دانیشتووه، لایه‌نگری حیزبی (حوڕڕییه‌ت و ئیئتیلاف)بووه. پاش جه‌نگ، پله‌و پایه‌ی جارانی دراوه‌ته‌وه و بووه به‌ئه‌ندامی دیوانی جه‌نگ بۆ سزادانی سه‌رانی (ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی). ئه‌وده‌مه، بووه به‌ئه‌ندامی (جه‌معییه‌تی ته‌عالی كوردستان) لهئهستهمووڵ.
ساڵی 1919 كاتێ فه‌رید پاشا كابینه‌ی پێكهێنایه‌وه بووه والیی ویلایه‌تی خوداوهندكار. له 23/ 4/ 1920 به‌ئیراده‌ی شاهاته كراوه به‌سه‌رۆكی دیوانی عورفی یه‌كه‌م، سزای توندی كه‌مالیه‌كانی داوه. له 21/ 10/ 1920، به‌هاتنه سه‌ر كاری كابینه‌ی تۆفیق پاشای لایه‌نگری كه‌مالیه‌كانی، گیراوه و دراوه‌ته دادگا. به‌ڵام له6/ 2/ 1921 به‌ئیراده‌ی سوڵتان به‌ربووه و ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه. له17/ 6ی ئه‌و ساڵه له‌ئه‌سته‌نبوڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له4/ 10/ 1921 گه‌یشتووه‌ته سلێمانی. و له‌ساڵی1922 بووه به‌سه‌رۆكی (جه‌معییه‌تی كوردستان)وله 5/ 9/ 1922 به‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی شار، دوای ئه‌وه‌ی ئینگلیز سلێمانیی چۆڵكردووه. ئه‌و ڕۆژانه ئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی«بانگی كوردستان»ی وه‌رگرتووه‌و، خۆیشی وه‌ك مودیری مه‌سئوول و سهرموحهڕڕیر به‌ڕێوه‌ی بردووه و سیانزه ژماره‌ی لێ ده‌ركردووه. له‌دووه‌م حكومه‌تی كوردستاندا، به‌ڕه‌ئیسی مه‌عاریف دانراوه. له 3/ 3/ 1923 له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تردا به وه‌فد چوونه‌ته كه‌ركوك و به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن. له‌دووه‌م خولی حوكمی ڕاسته‌وخۆی ئینگلیزدا، ژماره (14)ی «بانگی كوردستان»ی به‌ته‌نیا بڵاوكردووه‌ته‌وه. له‌ڕۆیشتنه عومومیهكهی 17/ 6/ 1923دا، چووه‌ته به‌غدا و تاسه‌ر له‌وێ نیشته‌جێ بووه. ساڵی 1926، سێ ژماره‌ی تری له»بانگی كوردستان» ده‌ركرده‌وه. له‌ڕۆژی 25/ 1/ 1936 له گه‌ڕه‌كی عیوازییه‌ی به‌غدا كۆچی دوایی كردووه‌و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له (گردی سه‌یوان) نێژراوه.
ئه‌ترسم ئه‌ی وهتـــــهن بمـــــرم
نه‌بینم به‌ختیـــــــــاری تــــۆ
با له‌سه‌ر قه‌برم بنــــــــووسن
وه‌ته‌ن غه‌مگین و من غه‌مگین
مسته‌فا پاشای یاموڵكی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ڕوناكبیرێكی كوردستانه، ئه‌و ناوێكی دیار و دره‌وشاوه‌یه له‌مێژووی كورد و كوردستاندا، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی له بواره‌كانی خوێندن و رۆژنامه‌گه‌ری و تێكۆشانی كوردایه‌تی پێشكه‌ش كردوه، مسته‌فا پاشای یاموڵكی له ساڵی 1866 له گه‌ڕه‌كی سابونكهرانی شاری سلێمانی له‌دایك بووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌سلێمانی و به‌غدا و ئه‌سته‌نبوڵ ته‌واو كردووه، له ساڵی 1888 كۆلێژی ئه‌ركانی سه‌ربازی له ئه‌سته‌نبوڵ به‌پله‌ی نایاب ته‌واو كردوه، وه‌ك ئه‌فسه‌رێك له‌سوپای عوسمانی خزمه‌تی كردووه، دواپله‌ی سه‌ربازیشی میر لیوای فه‌رمانده‌ی فیرقه بووه، له‌دوای بڕانه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی مسته‌فا پاشای یاموڵكی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دادگای عورفی سه‌ربازی تایبه‌ت به‌دادگایی كردنی مسته‌فا كه‌مال (ئه‌تاتورك) بووه و له‌و دادگایه‌دا حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌غیابی بۆ ئه‌تاتورك ده‌ركردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌تاتورك هات سه‌ركار و ته‌ختی ده‌سه‌ڵات یاموڵكی ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێهێشتووه و له مانگی ته‌مووزی 1921 گه‌یشتوه‌ته‌وه شاری سلێمانی و له‌دوای گهیشتنهوهشی بۆ شاری سلێمانی هه‌وڵه‌كانی خستوه‌ته گڕ بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی و روناكبیریی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد دروستكردووه، یاموڵكی له رۆژی 21ی ته‌مووزی 1922 به‌سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوی (بانگی كوردستان) به‌زمانی كوردی و فارسی و توركی ده‌ركردووه، مسته‌فا پاشای یاموڵكی خاوه‌نی ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ری بووه، له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لیكی كوردستان شێخ مه‌حمودی نه‌مر لههیندوستانهوه بۆ كوردستان له‌سی ئه‌یلولی 1922 مسته‌فا پاشا و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پشتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ ده‌ربڕی، له‌كابینه‌ی دووه‌می حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود دا مسته‌فا پاشای یاموڵكی به وه‌زیری مه‌عاریف دانرا، له‌رێی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه خزمه‌تی به‌بواره‌كانی خوێندن و زانست و رۆشنبیریی كرد، له‌دوای تێكچوونی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمودیشه‌وه چووه به‌غدا و له‌وێ له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا خزمه‌تی كردووه، یاموڵكی خاوه‌نی چه‌ندین نووسین و وتاره و نامیلكه‌یه‌كی شیعریشی به‌ناوی مهتروكاتی مسته‌فا پاشای یاموڵكی له‌سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا چاپكراوه، ئه‌م كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی كورد له رۆژی بیست و پێنجی كانونی دووه‌می 1936 له شاری به‌غدا كۆچی دوایی كردوه‌و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له گه‌ڕه‌كی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردراوه.
سدیق ساڵح: ناوێكی دیاری نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی رابردووی كوردستان به‌گشتی و ناوچه‌ی سلێمانی به‌تایبه‌تی مسته‌فا پاشای یاموڵكییه، ئه‌م زاته خۆی به‌ئه‌سڵ لهبڵباسه، واته له فیدراسوێنێكه، لهخێڵێك پێكدێ، دوای هاتوچۆیه‌كی زۆر یه‌كێك له‌گه‌وره‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ناوچه‌ی پشتده‌ری به‌جێهێشتووه و چوونه‌ته چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر و پاشتر له‌كۆتاییدا له‌سلێمانی گیرساونه‌ته‌وه، مسته‌فا پاشای یاموڵكی پاش خوێندنی حوجره له‌سه‌رده‌ستی عیرفان ئه‌فه‌ندی قوتابخانه‌ی روژدییهی عه‌سكه‌ری سلێمانی ته‌واو كردوه، ئه‌م قوتابخانه‌یه بۆ خۆی یه‌كێكه له‌سه‌روه‌رییه‌كانی شاری سلێمانی كه به ده‌یان و سه‌دان ئه‌فسه‌ری پله‌داری جیاجیای له‌سوپای عوسمانی پێگه‌یاندووه، ئه‌مانه به حوكمی په‌روه‌رده‌یان له‌ئه‌سته‌نبوڵ و ناوچه جیاجیاكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، یه‌كێك بوون له‌و یه‌كه‌مین توێژانه‌ی كورد، بیری نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی كوردی‌یان له‌لا گه‌ڵاڵه بووه، دوای روخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان توانیان خزمه‌تی گه‌وره به رۆشنبیریی و سیاسی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی كوردهواری بكه‌ن، دیاره وه‌ك وتم مسته‌فا پاشای یاموڵكی مه‌كته‌بی حه‌ربییه‌ی ئه‌سته‌نبوڵی ته‌واو كردووه، له‌پله‌كانی سه‌ربازیدا زۆر چووه‌ته پێشه‌وه و دوا پله‌ی گه‌یشتوه‌ته میر لیوا، له‌بواری سه‌ربازیدا وه‌زیفه‌ی زۆری بینیوه، له‌ناوچه‌ی جیاجیای وه‌كو ئه‌ده‌رنه و حیجاز و ئێران و عێراق و ناوچه‌كانی تری بن ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، به‌شداری به‌شێك له‌شه‌ڕه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كردووه و ساڵانێك شابه‌نده‌ر، واته قونسڵی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه له سه‌ڵماس و خۆی و پاشان له‌سنه، ئه‌گه‌رچی بۆ خۆی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی مامناوه‌ندی شاری سلێمانی بووه، به‌ڵام به‌حوكمی به‌هره‌مه‌ندی و لێهاتوویی خۆی، كچی بنه‌ماڵه‌یه‌كی زۆر ناوداری سلێمانی خواستوه، ئه‌ویش خوشكی سه‌عید پاشای خه‌ندان، كه باوكی شه‌ریف پاشا بووه، ناوی سهفییهخان بوو، ئه‌مه‌ش ناوبانگی زیاتری بۆ دروستكرد.
یاموڵكی یه‌كێك بووه له‌كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی عوسمانی
ئاكۆ شوانی: بێگومان ئێمه كاتێ دێین باس لهكهسایهتییهكی به‌ناوبانگی وه‌كو مسته‌فا پاشای یاموڵكی ده‌كه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه بزانین یاموڵكی یه‌كێكه له‌و خه‌ڵكه ده‌سته بژێره یاخود له‌و منه‌وه‌رانه‌ی كه له‌شاری سلێمانی و دواتر له‌به‌غدا و پێش به‌غداش له‌ئه‌سته‌نبوڵ یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، ئه‌وانه‌ی ئه‌توانین ناوی بێنین، ئه‌م پیاوه سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بینیوه، سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حمودی بینیوه، ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقی بینیوه، كه‌سێك بووه به‌مانای وشه زاراوه‌ی منه‌وه‌ر به‌كار هاتووه بۆ مسته‌فا پاشای یاموڵكی، ئه‌م وشه‌یه پڕ به پێستی خۆی بووه، مسته‌فا پاشا كه خۆی ناوی مسته‌فا شه‌وقییه، ساڵی 1866 له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له‌و كه‌سانه‌یه كه له‌م شاره‌دا سه‌ربازی خوێندووه و پاشان ڕووی كردوه‌ته به‌غدا و له‌به‌غدا ئاماده‌یی سه‌ربازی ته‌واو كردوه، بۆ ئه‌و رۆژگاره له‌سلێمانییه‌وه چوون بۆ به‌غدا بۆ خۆی قه‌ڵه‌مبازێكی گه‌وره بووه چ له‌ڕووی فیكرییه‌وه، چ له‌ڕووی ئه‌وه‌ی كه دوو جیهانی جیاوازبووه، به‌ڵام له هه‌مووشی گرنگ تر ئه‌وه‌یه دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌یی سه‌ربازی، مسته‌فا پاشا بۆ درێژه‌دان به خوێندن ڕوو ده‌كاته ئه‌سته‌نبوڵ، كه ئه‌وكاته بۆ ته‌واوكردنی كولێژی حه‌ربییه پێویستیان به‌وه بووه بچنه ئه‌سته‌نبوڵ. ئه‌مه بۆ ئه‌و رۆژگاره له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی شاره كوردییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عیراقی‌دا زۆرجیاوازبووه، كه‌سانێك بوون كه ئه‌توانم بڵێم زۆر به‌ئه‌زموون بوون، دنیادیده بوون و به‌هه‌موو پێودانگێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێره‌دا بهمنهوهر له‌قه‌ڵه‌م بدراون، یاموڵكی له ساڵی 1888 له‌وێ به‌پله‌ی ره‌ئیس ئه‌وه‌لی رووكن خوێندن ته‌واو ده‌كات، چونكه مسته‌فا پاشا دوای ته‌واو كردنی كولێژی حه‌ربییه كۆلێژی ئه‌ركانیش كه ئه‌و كاته وای پێگوتراوه كه ئێستاش ماوه، كۆلێژی ئه‌ركانیش ته‌واو ده‌كات، كه خوێندنێكی به‌رز بووه، پله‌یه‌كی باڵابووه.
د. پشكۆ حه‌مه تایه‌ر ئاغجه‌له‌ری: مسته‌فا پاشای یاموڵكی ناوی ته‌واوی مسته‌فا شه‌وقی كوڕی مه‌لا مسته‌فا كوڕی عه‌زیز كوڕی حه‌یده‌ره، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به‌ر له‌وه‌ی بێنه سلێمانی له خورماڵ داده‌نیشتن، سه‌ر به هۆزی بڵباسهكانه، مسته‌فا پاشای یاموڵكی له‌دوای هاتنی خانه‌واده‌كه‌ی بۆ سلێمانی له 25ی كانوونی دووه‌م 1866 له سلێمانی له دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له سلێمانی ته‌واو كردووه و دواتر چووه‌ته به‌غدا بۆ ته‌واو كردنی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی دواتر وه‌كو ئه‌و سه‌رده‌مه كه باو بووه خه‌ڵك زیاتر ڕووی له‌وێ بوو كه له‌ئاستی سه‌ربازیدا یاخود له خوێندنگه سه‌ربازییه‌كاندا بخوێنێ، بێگومان مسته‌فا پاشای یاموڵكیش وه‌ك گه‌نجێكی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی حه‌زی ده‌كرد ئه‌و بواره ته‌واو بكات و ڕووی كردوه‌ته ئه‌سته‌نبوڵ، له‌وێ له‌ساڵی 1888 خوێندنی سه‌ربازی له ئه‌سته‌نبوڵ ته‌واو ده‌كات و پله‌ی ره‌ئیسی ڕووكنی وه‌رگرتووه، له‌دوای ئه‌وه له‌سه‌رده‌می عوسمانی‌دا چه‌ند پله‌یه‌كی سه‌ربازی لهحیجاز و لهسهڵماس و سنه و قارس.. دواتر له‌شه‌ڕه‌كانی عوسمانی‌دا به‌شداری زۆری كردووه، به‌م شێوه‌یه مسته‌فا پاشای یاموڵكی له‌بواری سه‌ربازیدا تاوه‌كو ساڵی 1914 به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌یره له‌سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا ئه‌نوه‌ر پاشا كه وه‌زیری جه‌نگی ئه‌و كاته‌ی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی بوو، كاتێ ئیتحاد‌و ته‌ره‌قییه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوون به بڕیارێك مستهفاپاشای یاموڵكی خانه‌نشین ده‌كات، هۆكاری ئه‌م خانه‌نشین كردنهشی ده‌ڵێن به‌گومان بوو له‌وه‌ی كه مسته‌فا پاشای یاموڵكی كاره‌كانی ئیمپراتۆڕیه‌تی عوسمانی به‌باشی جێبه‌جێ بكات، هۆكاره‌كه‌شی من پێم وایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌هێزی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی مسته‌فا پاشای یاموڵكی.
هه‌رگیز مه‌سه‌له‌ی كوردبوونی خۆی نه‌شاردوه‌ته‌وه
د.ئاكۆ شوانی: مسته‌فا پاشا وه‌ك پیاوێك ئه‌توانم بڵێم له‌چه‌ند بوارێكدا كاری كردوه، جگه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی چه‌ندین پله‌ی سه‌ربازی پێ به‌خشیووه، كه زیاتر ئه‌ركی سه‌ربازی خۆی بووه چ له‌به‌غدا و چ له‌ناوچه‌كانی دیكه، به‌ڵام ئه‌مه وه‌كو سه‌ره‌تا دواتر ماوه‌یه‌ك پله‌ی قونسڵیشی وه‌رگرتووه له‌سنه و له‌چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه كه ئه‌مه بۆ خۆی وه‌كو قونسڵ بوارێكی دیكه‌ی كاركرنی بووه و مسته‌فا پاشا توانیوێتی له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به ده‌ست بهێنێ، بۆ ئه‌و رۆژگاره كه‌سێك بتوانێ له‌یه‌ك كاتدا ماوه‌یه‌ك كاری سه‌ربازی بكات و بچێته ئه‌و بواره‌وه كه‌خۆی خوێندنی تێدا ته‌واو كردووه دواتر پله‌ی قونسڵی وه‌ربگرێ ئه‌و كاته ئه‌و پۆسته كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی دیپلۆماسی گه‌وره‌ی ئه‌خسته سه‌رشانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا پێی هه‌ڵده‌سا، ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌ن بۆ ئه‌و پیاوه به‌توانایه، دوای ئه‌وه له ساڵی 1893 ده‌یهێننه‌وه بۆ بواره‌كانی سه‌ربازی و ماوه‌یه‌ك جێگری فه‌رمانده بووه له‌سوپای شه‌شه‌می عوسمانی له‌به‌غدا، ماویه‌كی تر ده‌ینێرنه ناوچه‌ی ئازربایجان و سه‌رده‌مێكی دیكه‌ش ده‌وڵه‌تی عوسمانی رایدهسپێرێ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی سنووری نێوان ئێران و ده‌وڵه‌تی عوسمانی بكات و سه‌رپه‌رشی رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه بكات، واته له‌مه‌شدا ده‌چێته بوارێكی دیكه‌وه كه ده‌توانم بڵێم پێشتر له‌م بواره‌دا ئه‌و ئه‌زموونه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێناوه. مسته‌فا پاشای یاموڵكی به‌ده‌ر له‌و مه‌سه‌لانه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه له‌جه‌نگه‌كاندا، هه‌ر چه‌نده پێشتریش ئه‌زمونی جه‌نگی هه‌بووه، ئه‌و به‌رێزه وه‌كو ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازی له‌شه‌ڕه‌كانی ئه‌ده‌رنه، شه‌ڕی سندنه‌وه‌ی بورسا، شه‌ڕی گالیبۆلی و شه‌ڕی بالكان، له‌م شه‌ڕانه‌دا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه، یاموڵكی كه‌سێكی به‌توانا بووه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا به‌توانا بووه و توانیوێتی هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی دیكه‌ش به‌بێ كێشه بگه‌یه‌نێته ئه‌نجام. پێم وایه له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاری ئیتیحادییهكاندایه له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئه‌و زه‌مانه‌دا ئه‌نوه‌ر پاشا و جه‌مال پاشا و ئیتیحاد و ته‌ره‌قی زیاتر كه‌وتونه‌ته دژایه‌تی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك تورك نه‌بوون، بۆیه له ساڵی 1914 به‌فه‌رمانی ئه‌نوه‌ر پاشای ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی خانه‌شین كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌و هی ئه‌وه نه‌بووه خانه‌نشین بكرێ، توانا و به‌هره‌ی ئه‌م پیاوه هی ئه‌وه نه‌بووه ده‌وڵه‌تی عوسمانی خانه‌نشینی بكات و ده‌ستبه‌رداری توانای ئه‌م پیاوه بێت، به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌وا كوردبووه و هه‌رگیز مه‌سه‌له‌ی كوردبوونی خۆی نه‌شاردوه‌ته‌وه و تێكه‌ڵیش بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و كوردانه‌ی ئه‌و كاته له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا پله‌و پایه‌یان هه‌بووه‌و لهناوكوردهكاندا ناسراو بووه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوون، بۆیه ئه‌نوه‌ر پاشا ئه‌و كاته فه‌رمانی خانه‌نشین كردنی بۆ ده‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش جۆرێك بووه له دورخستنه‌وه و كهنارگیرخستن بۆ فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده به‌توانا، بۆیه ده‌توانم بڵێم له ساڵانی 1914 بۆ 1918 ساڵانی جه‌نگدا تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و پیاوه كه‌نارگیر ده‌خرێت و دورده‌خرێته‌وه له كاره‌كه‌ی، له ساڵی 1918 كه جه‌نگ كۆتایی دێت و ئاگر به‌ستی مۆدروس دێته‌كایه‌وه، جارێكی دیكه له‌و رۆژگاره‌دا فه‌رید پاشای داماد كه ئه‌و كاته سه‌دری ئه‌عزه‌م بووه له ده‌وڵه‌تی عوسمانی، به فه‌رمانێك ئه‌یكات به ئه‌ندامی دادگای ده‌ستوری، ماوه‌یه‌ك له‌م كاره‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێ و تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی باشیش به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌تاتورك ده‌كرد
د. پشكۆ حه‌مه تایه‌ر ئاغجه‌له‌ری: مسته‌فا پاشای یاموڵكی له‌كاروباری وه‌زیفی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی له‌ساڵی 1914 تا 1918 هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی نه‌بووه و له ئه‌سته‌نبوڵ ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و له دوای دروست بوونی بزوتنه‌وه‌ی كه‌مالی به سه‌ركردایه‌تی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له ناوچه‌كانی ئه‌نادۆڵ ده‌ست پێده‌كات و ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه فراوان ده‌بێ و له‌و كاته‌دا فه‌رید پاشا كه سه‌دری ئه‌عزه‌م یاخود بڵێین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بووه، به‌ڵام بیرمان نه‌چێ ئه‌و كاته ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی وه‌كو بوكه‌ڵه‌یه‌ك وابوو له‌ژێر ده‌ستی ئینگلیزه‌كاندا، هه‌ندێك ده‌ڵێن فه‌رید پاشا جگه لهبوكهڵهیهك به‌ده‌ستی ئینگلیزه‌كانه‌وه هیچی تر نه‌بووه، كه مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌چێت بۆ ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵ و شۆڕش ده‌ستپێ ده‌كات، له‌م كاته‌دا دادگایه‌كی سه‌ربازی بۆ دادگایی كردنی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و هاوڕێكانی له‌ساڵی 1919 دروست ده‌كرێت، ئه‌م دادگایه دیسانه‌وه بانگی مسته‌فا پاشای یاموڵكی ده‌كه‌ن و وه‌كو ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشین كرا‌و دییهێننهوه و ده‌یكه‌ن به‌سه‌رۆكی ئه‌و دادگایه. پاش لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كه‌ی ئه‌تاتورك له‌ساڵی 1920 به‌غیابی فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌تاتورك و كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیدابوون ده‌رده‌چێ، كه‌واته ده‌توانین بڵێین یه‌كێك له‌كاره گرنگه‌كانی مسته‌فا پاشای یاموڵكی له كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا سه‌ركردایه‌تی كردنی ئه‌و دادگایه بووه كه دواتر فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌تاتورك ده‌ركرد به‌غیابی، به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێ، بۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ئه‌و كاته خۆی له ده‌ستی عوسمانی و ئینگلیزه‌كان رزگار كردبوو و له‌ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵدا خه‌ریكی شۆڕش بوو.
د.ئاكۆ شوانی: سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه بۆ كوردستانی باشوور بێگومان جگه له‌وه‌ی له لایه‌نی ئه‌تاتورك و دار و دهستهكهیهوه داواكراوه بووه، له‌هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندی به‌و رۆحه كوردیه‌وه هه‌بووه كه من پێموایه هه‌رگیز نه‌یشاردوه‌ته‌وه وه‌ك ئاماژه‌شم پێكرد ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ش كه له‌سنه و ناوچه‌ی خۆی و سه‌ڵماس كاری قونسڵی كردووه، رۆژێك له ناوچه كوردییه‌كاندا له چایخانه‌یه‌ك گوێبیستی دانیشتوانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ناو چایخانه‌كه بووه، ئه‌و كاته باوباوی حكیاتخوانی بووه، باسی ئازایه‌تی رۆسته‌م و زۆراب ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ده‌گاته تینی و پێیان ده‌ڵێ به‌رێزینه ئه‌مانه هه‌ر چه‌ند ئازابوونه ئه‌وه تازه رۆیشت و خوالێیانخۆش بێ، ئێوه بۆ بیرێك له‌خۆتان و بیرێ له‌حاڵی نه‌ته‌وه‌كه‌تان ناكه‌نه‌وه، بێگومان ئه‌و كاته هێشتا كار به ده‌ستێكی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه، ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌روانگه‌ی كورد بوون و نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌وه كردووه، بۆیه كه دێته‌وه سلێمانیش شێخ مه‌حمود ئه‌وكاته هێشتا له‌ئاواره‌یی و دووره ده‌سته‌یی بووه و نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه كوردستان، له‌و رۆژگاره‌دا ده‌ستبه‌رداری كاری سیاسه‌ت وكوردایه‌تی نابێت، ئه‌شێ بڵێین یه‌كێك له ئیشه دیاره‌كانی یاموڵكی له‌و سه‌رده‌مه‌دا بووه دروستكردنی جه‌معیه‌تی كوردستان بووه كه ئه‌و رۆژگاره له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی هه‌ڵبژاردنی بۆ كراوه، یاموڵكی دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌و رێكخراوه بووه، ئه‌م جه‌معیه‌ته له‌و رۆژگاره دروستكراوه كه‌م نه‌بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و رۆژگاره ئه‌م پیاوه له‌سلێمانیدا خه‌ریكی جه‌معیه‌تی كوردستان بووه، ئه‌توانم بڵێم لایه‌نگرانی تورك ئه‌وه‌ی كه پێیان وتراوه جل خوار له‌سلێمانیدا ویستویانه ئه‌م پیاوه ده‌ستگیر بكه‌ن و ته‌سلیمی توركه‌كانی بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ فه‌رمانده‌یه‌ك و بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌وان به باوكی خۆیانیان زانیوه كه ئه‌تاتورك بووه، پێیان وابووه زۆر گرنگه كه ده‌ستیان بكه‌وێته‌وه و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به‌هه‌ر جۆرێك بێت به ده‌ستی بهێننه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌توانم بڵێم خه‌ڵكانی نیشتمان په‌روه‌ر و هه‌ندێك له‌خه‌ڵكه دیاره‌كانی سلێمانی رێگر ده‌بن له‌وه‌ی كارێكی نه‌شیاو به‌رانبه‌ر به‌م پیاوه بكرێ، به‌ڵام ئه‌مه ده‌لیلی ئه‌وه‌یه ئه‌م پیاوه نه‌ك له‌ناو كوردا بگره له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له ناو تورك و خه‌ڵكانی دیكه‌شدا وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌ك سه‌یركراوه، ئه‌گه‌ر وه‌كو دوژمنیش سه‌یركراوه، به‌ڵام له‌پێگه‌كه‌ی كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو به‌سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان
د.پشكۆ حه‌مه تایه‌ر ئاغجه‌له‌ری: كاتێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی نابێ بیرمان بچێ ئه‌و كاته شێخ مه‌حمود له سلێمانی دورخراوه‌ته‌وه و له‌دورگه‌ی ئه‌ندامان له‌هیندوستان ژیاوه، ره‌وشی باشووری كوردستان به‌گشتی و ویلایه‌تی موسڵیش هه‌ر له‌زاخۆوه تا خانه‌قین ده‌كوڵا، داوایان ده‌كرد شێخ مه‌حمود بگه‌ڕێته‌وه و ببێته‌وه به‌سه‌رداری كوردان له‌باشووری كوردستان، له‌م بارودۆخه‌دا مسته‌فا پاشای یاموڵكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی، وه‌كو كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌ییه و خاوه‌نی هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌ییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینێ شێخ مه‌حمود به‌و شێوه‌یه دورخراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌میش یه‌كێك ده‌بێ له‌و كه‌سانه‌ی له‌بواری سیاسی‌دا هه‌وڵ ئه‌دات جێده‌ستی دیار بێت و زیاتر فشار بخه‌نه سه‌ر ئینگلیزه‌كان تاوه‌كو شێخ مه‌حمود بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سلێمانی ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك لههاوڕێكانیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌رۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانیان دروست كرد، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له كۆتایی ساڵی بیست و یه‌كدا كۆده‌بنه‌وه و بڕیار ده‌ده‌ن هه‌یئه‌تێك دروست بكه‌ن، له كاتی دروستكردنی ههیئهتهكهدا ده‌نگدان ده‌كرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵه‌كه، بێگومان له‌و كاته‌دا مسته‌فا پاشای یاموڵكی یه‌كه‌م ده‌نگ دێنێت و ده‌بێ به‌سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه، ره‌فیق حیلمی و ئه‌وانی دیكه‌ش دێنه خواره‌وه به‌گوێره‌ی ده‌نگه‌كانیان ده‌بن به ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندام له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا.
وه‌زیری مه‌عاریفی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود بووه
د. ئاكۆ شوانی: ده‌بینین شێخ مه‌حمودیش دێته‌وه بۆ سلێمانی، له‌مانگی ده‌ی 1922دا دووه‌مین حكومه‌تی پێكده‌هێنێ، مسته‌فا پاشای یاموڵكی ده‌بێ به وه‌زیری مه‌عاریف كه ئه‌توانم بڵێم وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێستایه، ئه‌مه بۆ خۆی پۆستێك بووه شیاوی ئه‌م پیاوه بووه، ئه‌گه‌رچی یاموڵكی پیاوێكی سه‌ربازی بووه، به‌ڵام رۆشنبیربووه و به ئه‌زموون بووه، پیاوێكی خوێنده‌وار بووه، بۆیه ئه‌م پۆسته‌ی پێ ئه‌ده‌ن و ئه‌ویش ئه‌م كاره له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ، و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م پیاوه رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان ده‌رده‌كات، كه زمانحاڵی شێخ مه‌حمود بووه، ئه‌مه‌ش ده‌لیلی ئه‌وه‌یه ئه‌م پیاوه له پاڵ كاره سه‌ربازییه‌كانی كه‌سێكی به‌توانا بووه له‌بواری نووسین و رۆژنامه و كاری ده‌وڵه‌ت مه‌داری و حوكم به‌ڕێوه بردنیش، لێره‌دا یه‌كێك له‌و شتانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه‌ی پێ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی شێخ مه‌حمود و دواتریش وه‌كو منه‌وه‌رێكی ئه‌م شاره و وه‌كو منه‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ش نه‌توانراوه دڵیان ڕابگیرێ و رێز له‌توانایان بگیرێ، به‌ڵام یاموڵكی به‌داخه‌وه ناچار ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌ماڵه‌وه بێت، سه‌رده‌مانێك خه‌ڵكی كاڵفام ناوناتۆره‌یان بۆ دروست ده‌كرد، كه ئه‌مانه هه‌مووی ده‌لیلی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكانێك هه‌بوون له‌و رۆژگاره تا ڕاده‌یه‌ك هاوشێوه‌ی ئێستاش خه‌ڵكی رۆشنبیر و روناكبیر له‌ناو داموده‌زگایه‌كدا، له‌ناو خه‌ڵكێكدا كه هێشتا ئاستی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌نده پێش نه‌كه‌وتووه وخۆسه‌پاندن و خۆ ئیسپاتكردنیان كارێكی قورس ده‌بێ، ئه‌مه وا له‌و پیاوه ده‌كات سلێمانیش جێبهێڵێ و بچێته شاری به‌غدا و له‌وێش ماوه‌یه‌ك كاری رۆژنامه‌گه‌ری كردووه.
یاموڵكی پێی وابووه ئینگلیز كورد ده‌كات به‌ده‌وڵه‌ت
سدیق ساڵح: دیاره ئه‌و به‌حوكمی ئه‌وه‌ی نه‌یاری توركه شۆڤێنێكان بوو، به تایبه‌تی جه‌معیه‌تی ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی و كه‌مالییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه نه‌یتوانی له‌توركیا بژی و دواتر له‌ساڵی 1921دا به هاوكاری ئینگلیزه‌كان هێنرایه‌وه بۆ سلێمانی دواتر له‌به‌غدا جێگیر بوو، پاشان هێنرایه‌وه بۆ سلێمانی، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی له‌یه‌كه‌مین خولی حوكمی ڕاسته‌وخۆی ئینگلیزدا له‌دوای شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان واته له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1919 ه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا 1922 یه‌كێك بوو له چالاكه‌كانی ناوچه‌ی سلێمانی و لێره یه‌كه‌مین رێكخراوی ئاشكرا له‌سه‌ر ده‌ستی یاموڵكی دامه‌زراوه به ناوی جه‌معیه‌تی كوردستان كه له 21 ته‌موزی 1922دا دامه‌زرا، به‌شێك له پیاوه ناودار و كورد پهرهوهرهكانی سلێمانی ئه‌ندامی یه‌كه‌م ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بوون، ئه‌م جه‌معیه‌ته یه‌كه‌م ده‌سته‌ی خۆی هه‌ڵبژارد و ئۆرگانی ره‌سمی خۆی هه‌بوو به‌ناوی بانگی كوردستان كه خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی مسته‌فا پاشای یاموڵكی بوو، ئه‌م رۆژنامه‌یه بۆ خۆی گرنگه ده‌توانم بڵێم ته‌واوكه‌ری رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتنه له‌سه‌ر ده‌ستی مێجه‌رسۆندا له‌ساڵی 1920 دا له‌سلێمانی ده‌رچوو، ئه‌م رۆژنامه‌یه سێ خولی بڕیوه، له خولی یه‌كه‌می سیانزه ژماره‌ی لێ ده‌رچووه، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی مسته‌فا پاشا پۆستی سه‌رۆكی مه‌عاریفی وه‌رگرت له‌دووه‌مین كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌یتوانی سه‌رۆكاری رۆژنامه‌كه‌ی بكات دواتر ئه‌وه بوو رۆژنامه‌ی رۆژی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ نوری شێخ ساڵح ده‌رچوو، ئه‌و ئه‌ندامی ئه‌و وه‌فده بوو كه له رۆژی 3ی مارتی 1932 دا دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان شێخ مه‌حمودی حه‌فید و ئینگلیزه‌كان، به سه‌رۆكایه‌تی شێخ قادری حه‌فید، شێخ ناردنی بۆ لای كار به‌ده‌ستانی ئینگلیز، چوونه كه‌ركوك و دواتر له‌به‌غدا مه‌ندووبی سامی به‌ریتانی و پاشتریش مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌میان بینی، به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كرا، پاشتر ئینگلیزه‌كان هاتن سلێمانیان داگیركرد، له ساڵی 1923 دا، ئه‌و هاته‌وه بۆ سلێمانی و ژماره 14 ی رۆژنامه‌ی بانگی كوردستانی ده‌ركرد، ساڵی 1926 بۆ جارێكی تر، سێ ژماره‌ی له رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان ده‌ركرد، به‌ڵام به قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌تر، به ژماره چوارده یه‌ك، چوارده دوو، چوارده سێ، له‌وێدا هه‌ندێك كه‌س هاوكاریان كرد، له‌وانه مسته‌فا شه‌وقی و عه‌بدولكه‌ریم شالوم هاوكاریان كردوه له ده‌ركردنی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا، تا مایه‌وه له به‌غدا تا ساڵی 1936 كۆچی دوایی كرد. سه‌باره‌ت به بیروبۆچوونی سیاسی یاموڵكی ده‌بێ ئه‌وه بڵێین مسته‌فا پاشا پیاوێكی كورد په‌روه‌ر بووه و كوردستانی خۆشویستووه، ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مانه پێی وتراوه ئینگلیزخوا بووه، واته له‌و كه‌سانه بووه كه پێی وابووه ئینگلێز به حوكمی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین هێزی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و زه‌مانه بووه له‌جیهاندا، له‌به‌ر ئه‌وه پێی وابووه میلله‌تانی ژێر ده‌ستی عوسمانی ئه‌توانن به هاوكاری ده‌وڵه‌تی ئینگلیز ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دروست بكه‌ن، بۆیه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی باوه‌ڕی به‌وه هه‌بووه ئه‌بێ دڵی ئینگلیز ڕابگیرێ، چونكه دیاریكردنی چاره‌نووسی میلله‌تان به‌ده‌ستی ئینگلیزه، كوردیش بۆ خۆی له‌و دواكه‌وتوویی و نه‌هامه‌تییانه‌ی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ئه‌وه‌ی له‌باردا نییه و ئاماده‌گی نییه بۆ دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ، یاموڵكی تا كۆتایی ژیانیشی ئه‌مه یه‌كێك بووه له بیروبۆچوونه دیاره‌كانی، كه پێی وابووه ئینگلیز ده‌توانێ چاره‌نووسی كورد دیاری بكات، به داخه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌یبینین به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیزیش بۆ خۆیان شایه‌تی ئه‌وه ئه‌ده‌ن ئه‌وان هیچ به‌رنامه یاخود هیچ پلانێكیان نه‌بووه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی.
له‌گردی سه‌یوان نێژرا
د. پشكۆ حه‌مه تایه‌ر ئاغجه‌له‌ری: به‌ڵام له‌كۆتایی ژیان له ساڵی 1936 له‌به‌غدا نێژراوه، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌وه سلێمانی و له‌گردی سه‌یوان به خاك سپێردراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه ئاماژه‌ی پێبده‌ین ده‌توانین بڵێین مسته‌فا پاشای یاموڵكی یه‌كێك بووه له‌كه‌سه دیاره‌كانی كورد له‌سه‌روبه‌ندی حوكمدارێتییهكانی شێخ مه‌حمود دا هه‌م رۆشنبیر و هه‌م شاعیرێكی دڵسۆز و خاوه‌ن هه‌ستێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وایه‌تیش بووه، ده‌ڵێن یه‌كێك له‌قسه‌كانی مسته‌فا پاشای یاموڵكی ئه‌وه بووه وتویه‌تی: له‌پێناوی كوره هه‌تیوێكی كوردا ئاماده‌م بچم به‌گژ پاشاكهمدا.
........
*ئه‌م بابەتە له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی خاك وه‌رگیراوه كه له‌لایه‌ن میدیاكار و هونه‌رمه‌ند زاهیر سدیق ئاماده‌كراوه.