بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی ... لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ 100 پارچه‌ ده‌رمانی قڕكه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا گرتووه‌


لیژنەی بەدواداچوونی نوسینگەو كۆمپانیا كشتوكاڵییەكان لە ماوەی یەك ساڵدا دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر لە 100 هەزار پارچە دەرمانی قركەری جۆراوجۆری قەدەغەكراودا، كە هۆكارێكی سەرەكین بۆ توشبوون بە نەخۆشییەكانی شیرپەنجەو نەزۆكی لە ژنان و پیاواندا. 

 

لە رێگەی كاری بەرەوامی لیژنەی بەدواداچوونی نوسینگەو كۆمپانیاو خانووە كشتوكاڵیەكان توانراوە  كاری سەرجەم ئەو شوێنانە رێكبخرێتەوە  كە لیژنەكە رۆژانە سەردانیان دەكەن و  لە ئێستاشدا سەرجەم ئەو شوێنانەی دەكەونە سنوری ئیدارەی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە خاوەنی مۆڵەتن و رێژیەكی بەرچاویشیان پابەندی مەرج و رێنماییەكانن.

بێستون عەلی قادر سەرۆكی لیژنەكە ئاماری لیژنەكەیان  دەخاتەروو و دەڵێت: لە ماوەی یەك ساڵدا 378  سەردانمان بۆ نوسینگەو خانووی پلاستیكی و كارگەو كلینیكی ڤیترنەری و ماركێت و مەشتەلەكان ئەنجامداوە و لەو سەردانانەشدا 270 شوێنمان ئاگاداركردۆتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن، و پاش پێدانی رێنمایش 113 حاڵەتی سەرپێچیمان تۆماركردووە و لەو ماوەیەشدا تەنها 2 شوێنیشمان رووبەرووی دادگا كردۆتەوە. سەرۆكی لیژنەكە ئەوەشی خستەروو كە لەلایەن لیژنەكەیانەوە دەستگیراوە بەسەر بڕی 10 هەزار پارچەی قركەری قەدەغەكراو كە سەرچاوەیەكی سەرەكین بۆ توشبوون بە نەخۆشیەكانی شیرپەنجەو نەزۆكی لە ژنان و پیاواندا .

 

بێستون عەلی لە بارەی جۆری ئەو دەرمانانەی كە لەبەرهەم هێنانی سەوزەو میوەدا بەكار دەهێنرێت ووتی: بە پێی رێنماییەكانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو زیاتر لە 100 جۆر مەوادی كیمیایی جۆراوجۆری قەەغەكراو لە پێكهاتەی ئەو سەماد و مێروو قركەرانەدا بوونی هەیە، كە پێشتر  بەهۆی نەبوونی زانیاری و هۆشیارییەوە لەلایەن هاوڵاتیان و خاوەنی كۆمپانیاو خانووە كشتوكاڵیەكانەوە بەكارهێنراون مەترسی و زیانی زۆریان بۆ تەندروستی مرۆڤ و ئاژەڵ و ژینگە هەیە ، ووتیشی لە ئێستادا سەرجەم ئەو شوێنانەی كە سەردانمانكردوون لە مەترسی و زیانەكانی ئەو دەرمان و سەمادە قەدەغەكراوانە ئاگاداركردۆتەوە تاوەكو سەوزەو میوەیەكی تەندروست بەرهەم بهێنرێت و تەندروستی هاوڵاتیانیش پارێزراو بێت.

 

بەمەبەستی رێكخستنەوەی كاری نوسیینگەو كۆمپانیاو خانووە كشتوكاڵیەكان قائیمقامییەتی سلێمانی لە رێگەی لیژنەی بەدواداچوونی نوسینگەو كۆمپانیا كشتوكاڵیەكانەوە چاودێری وردی ئەو شوێنانە دەكات و پشكنینی ورد بۆ جۆرە جیاوازەكانی ئەو مەوادانە ئەنجام ئەدات كە لە پێگەیاندن و بەرهەمهێنانی سەوزەو میوەدا بەكاردەهێنرێن.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02