به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم كۆی ڕێژه‌ی باران بارین له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه زۆرترین ڕێژه‌ی باران بارین له ده‌ربه‌ندیخان بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ئاماژه‌ی به‌وه كرد ، تا كاتژمێر 9ی شه‌وی ڕابردوو دووشه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌م كۆی گشتی ڕێژه‌ی باران بارین به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بووه:
هه‌ولێر 87،9 ملم
سلێمانی 238،6 ملم
دهۆك 72،7 ملم
هه‌ڵه‌بجه 224،8 ملم
زۆرترین ڕێژه‌ی بارانیش له ده‌ربه‌ندیخان تۆمار كراوه كه 330،8 ملم باریوه.