دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی له سه‌ر بانگهێشتی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌شته به‌غداد.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ،پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ته‌ندروستی وپه‌روه‌رده‌ی عێراق كۆبۆوه.
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگای سلێمانی و حكومه‌تی عێراق .له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق گفتوگۆ كراله سه‌ر ناردنی به‌شه ده‌رمانی ئاواره‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له كاتی خۆیدا و ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستمی ناردنه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق چاویان به‌یه‌ك كه‌وت ، له سه‌ر داوای پارێزگاری سلێمانی به‌ڵێنی دروستكردنی شه‌ش خوێندنگه و دابینكردنی كه‌ل وپه‌ل پێداویستیه‌كانی خوێندنگه‌كانی پارێزگاری سلێمانی له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق درا به پارێزگاری سلێمانی و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌یان له ماوه‌یه‌كی كورتدا.