په‌یامی نه‌ورۆزو په‌یمانی سلێمانی
به‌ناوی خودای مه‌زنی میهره‌بان
((ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه، نه‌ورۆزه هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده، به‌خۆشیی و به‌هاته‌وه
نه‌ورۆز بوو، ئاگرێكی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان، به‌عه‌شق ئه‌چوون به به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه
تا ئێستا ڕووینه‌داوه له ته‌ئریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولله، سنگی كچان بێت، له هه‌ڵمه‌تا))
خوشكانی سه‌لار، برایانی سالار؛
له گردی مامه‌یاره‌وه، له‌به‌رده‌م ئارامگای پیره‌مێردی نه‌مرو له شای شاران؛ سلێمانییه‌وه؛ جه‌ژنی نه‌ورۆزو ساڵی نوێی 2718ی كوردیی، ڕۆژی كۆتایهاتنی سته‌مكاریی و هاتنی دادپه‌روه‌ریی و ئازادیی، ڕۆژی هه‌ستانه‌وه‌ی ئیراده‌ی نیشتمانیی و بوژانه‌وه‌ی سروشت و گه‌شانه‌وه‌ی هیواو به‌رده‌وامیی خه‌بات و به‌رخۆدانتان پیرۆزبێت.
سڵاو‌و درودو په‌یام و په‌یمانی وه‌فاو به‌رده‌وامیمان بۆ ڕۆحی زیندووی شه‌هیدانی شكۆمه‌ندی كو‌ردستان.
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، نه‌ورۆزی پشتیوانیكردنه له ئاشتیی، له هه‌ر پنتێكی دنیادا، به‌تایبه‌تیش له شاری عه‌فرینی به‌رخۆدان و جوامێرییدا، نه‌ورۆزی دژایه‌تیكردن و سه‌ركۆنه‌كردنی شه‌ڕو ماڵوێرانیی و تیرۆره له هه‌ر شوێنێكی دنیادا، ڕۆژی به‌رگریكردنه له مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان، ڕۆژی پارێزگاریكردنه له خه‌ڵك و خاكی كو‌ردستان، له ئارامیی و ئاسایش و ئازادیی و ئابوریی و ئاوه‌دانی.
به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ئێوه‌مان وه‌رگرتووه، وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆییانه‌ی نیشتمانیانه‌ی ئه‌خلاقییانه‌ی یاساییانه‌ی كارگێڕییانه‌ی مێژووییانه‌ی خۆمان؛
پێرێ؛ ماته‌ممان بۆ كه‌وتنی ئاشتیی و هاتنی شه‌ڕ بۆ ناوچه‌كه‌و عه‌فرین ڕاگه‌یاند، پردی یه‌كتربڕی خه‌باتمان به‌ناوی (عه‌فرین)ه‌وه ناونا.
دوێنێ؛ هه‌موو ئاڵاكانمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتیی و نه‌فره‌تكردن له شه‌ڕ، داگرت، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ زیندوێتیی به‌رخۆدان و ژیاندۆستیی، گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی گوڵ و نه‌مام چاندنمان به‌ناوی (هه‌ڵمه‌تی گوڵچاندن بۆ عه‌فرین)ه‌وه ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆ؛ هه‌موومان لێره‌وه، له هه‌ر شوێنێكی دنیاوه، ئاماده‌ین بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و هه‌ڵوێست و هه‌نگاومان بۆ پشتیوانیكردن له ئاشتیی و ڕاگرتنی شه‌ڕو پاراستنی گیان و خاك و ماڵ و شكۆی ئینسانه‌كان.
له‌م ڕۆژه‌دا؛ داوا له ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ین، بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌یڕه‌وو ڕێڕه‌وی ڕاست و ڕه‌وای چاره‌سه‌رو گفتوگۆكانی ئاشتیی، كۆتایی به‌شه‌ڕ بهێنێت.
داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌یی ده‌كه‌ین كه پشتیوانیی له پرۆسه‌ی ئاشتیی بكه‌ن و به‌هانای خێرای قوربانیی و بریندار‌و ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تیش عه‌فرینه‌وه بچن.
داوا له خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كو‌ردستان ده‌كه‌ین؛ به‌تێڕوانین و باوه‌ڕو كارنامه‌و ئامانجێكی هاوبه‌شی نیشتمانیانه‌وه، ئه‌م نه‌ورۆزه له نه‌ورۆزی كه‌وتنه‌وه بگۆڕن بۆ نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن، ئیراده‌ی نیشتمانیی به‌هێزبكه‌نه‌وه‌و گیانی لێبورده‌یی و خۆنه‌ویستیی پته‌تربكه‌ن، هه‌موو ناكۆكیی و دووبه‌ره‌كییه‌ك وه‌لاوه‌بنێن و خه‌ڵك له‌گه‌ڵ خۆی و، له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و، له‌گه‌ڵ خۆیان و، له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ خاكی پیرۆزی كوردستاندا؛ ئاشتبكه‌نه‌وه، كۆتایی به په‌رتیی و كه‌رتییان بهێنن.
هه‌ر له‌م ڕۆژه نوێیه‌ی نیشتماندا، وه‌ك هه‌میشه؛ پشتیوانیی ته‌واو له داوای ڕه‌وای خه‌ڵك و موچه‌خۆران و مامۆستایان و خانه‌نشینان و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌ین، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كو‌ردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندیی ده‌كه‌ین كۆتایی به گه‌مه‌ی موچه‌و شه‌ڕی ده‌رونیی ئابووریی و دارایی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا بهێنن، ڕاشكاوانه‌و شه‌فافانه خه‌رجیی و داهاتی وڵات و ڕێككه‌وتنه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن و هاووڵاتیان چیتر نه‌كه‌نه قوربانی قه‌رزی ناقۆڵای خۆیان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان.
له‌م نه‌ورۆزه‌دا، (په‌یمانی سلێمانی) ڕاده‌گه‌یه‌نین، تیایدا داوا له هه‌موو كه‌س و لایه‌ن و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌م نیشتمانه‌و پارێزگاكه‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌م په‌یمانه مۆربكه‌ن و بیپارێزن:
1. گیانی لێبورده‌یی و نیشتمانیی و یه‌كترویستن و خۆشه‌ویستیی و خۆنه‌ویستیی به‌هێزبكه‌ن و هه‌رگیزو بۆ هیچ كێشه‌و گرفت و قه‌یران و ناكۆكییه‌ك، په‌نا بۆ توندوتیژیی و به‌ریه‌ككه‌وتن نه‌به‌ن، به گفتوگۆی دۆستانه‌و میكانیزمی مه‌ده‌نیانه‌و بیر‌و ڕه‌فتارو گوفتاری ئاشتییانه، چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
2. هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ، بكه‌نه ده‌رفه‌تی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانیی و یه‌كخستنی وتاری نیشتمانیی و پته‌وكردنی ئیراده‌و ویستی نیشتمانیانه‌ی هاووڵاتیان، خه‌ڵك و خاك و خزمه‌تگوزارییه‌كان و داموده‌زگاكان نه‌كه‌نه قوربانی هه‌ڵمه‌ت و ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ڵمه‌تێكی ئارامانه‌ی هاوچه‌رخانه‌ی مه‌ده‌نیانه به‌ڕێبكه‌ن.
3. حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی، بێلایه‌نیی خۆی له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ڕێنادات هیچ هه‌بوو سه‌رمایه‌یه‌كی مرۆیی و ماڵیی و دارایی حكومه‌ت بۆ هه‌ڵمه‌ت و ململانێكانی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنرێت و ته‌نها پشتیوانیی یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و داوایش له هه‌موو لایه‌كه‌ك ده‌كات پابه‌ندی ئه‌م بنه‌مایانه‌بن.
4. به‌شداریكردنی خه‌ڵك له گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیاره‌كانماندا، به‌ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین، به‌پشتیوانیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی؛ میكانیزمی گونجاومان بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه ئاماده‌كردووه‌و هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانمان بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگای سلێمانی ده‌ستپێكردووه‌و خزمه‌تگوزاریی و بوژاندنه‌وه‌ی هه‌لی كار‌و بازاڕ‌و سه‌رمایه‌گوزارییه‌كانمان خستۆته ڕیزی یه‌كه‌می كاره‌كانمانه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به به‌شداریی و ڕاوێژ‌و ئامۆژگاریی و پڕۆژه‌ی هه‌موو كه‌س و لایه‌ن و دامه‌زراوه‌یه‌كی دڵسۆزه.
5. حكومه‌تی خۆجێی، حكومه‌تی هاووڵاتیانه، فه‌رمانبه‌ران و ڕاسپێردراوان به خزمه‌تی گشتیی؛ كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تن، یاسا جۆر‌و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی و مافه‌كان له نێوان ده‌زگاو كارمه‌ندو هاووڵاتیاندا دیاریده‌كات، كار له‌سه‌ر هیچ جیاكارییه‌كی كه‌سیی و حیزبیی و سیاسیی‌دا ناكرێت.
6. ئه‌ركی پاراستنی ژیان و یاسا‌و سیستم و به‌رژه‌وه‌ندیی و ئاسایش و داموده‌زگاو موڵكی گشتیی، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانن و ده‌خوازین هه‌موومان به گیانێكی به‌رپرسیارانه‌ی باڵاوه بیانپارێزین.
7. سلێمانی؛ شاری به‌یه‌كگه‌یشتن و له‌یه‌كگه‌یشتن و تێگه‌یشتنی ئایین و ڕه‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌و ئایدۆلۆژیا‌و بیر‌و مه‌زهه‌ب و نه‌ریقه‌و مه‌د‌ره‌سه‌و هێزو ڕه‌وت و ته‌وژم و كه‌س و كه‌لتورو فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌كانه، ئه‌ركی ڕێزگرتن و پاراستن و قبوڵكردنی یه‌كترو هه‌موو جیاواز جیاوازییه‌كان له ئه‌ستۆی هه‌موومانه.
8. ئه‌م قۆناغه، قۆناغی حكومه‌تی خه‌ڵك و سه‌روه‌ریی یاسا‌و به‌ڕێوه‌بردنی شار‌و ئاوه‌دانیی و خزمه‌تگوزارییه‌كانه، ده‌خوازین هه‌موو ململانێ سیاسیی و حیزبیی و كه‌سییه‌كان بگۆڕین بۆ كێبڕكێ له‌سه‌ر باشتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و چاكتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی حكومه‌تێكی خزمه‌تكار.
9. پشتیوانیی له جیاكاریی ئیجابیی ده‌كه‌ین له هه‌موو بواره‌كاندا، ژنان به بزوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ژیان و شارستانێتیی و گه‌شه‌پێدان ده‌زانین، بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌و فێركردن، هونه‌ره جوانه‌كان، ڕێكخستن و پاراستنی ئازادییه‌كان، به كۆڵه‌كه‌كانی گه‌شه‌كردنی پایته‌ختی ڕۆشنبیریی ده‌زانین.
10. سلێمانیمان خستۆته سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جێگره‌وه‌و سه‌وزایی یه‌كێتیی ئه‌وروپاو جیهان، پشتیوانیی له پاراستنی سروشت و خاك و ئاو‌و هه‌واو ڕوبه‌ری سه‌وزایی و وزه‌و ته‌ندروستیی ده‌كه‌ین.
((جه‌رگ ئه‌سوتێ، بۆنكڕوزی گه‌ییه ئاسمان
تا له ئێوه ئاشكرا بێ ئه‌ی هه‌موو جیهان
مێژوومان چه‌ند زوحاك و ماری خسته چاڵ
چه‌ند كه‌سی كرد به گوڵ بۆ به‌هاری ساڵ
مایه‌ی شانازیمه بسوتێم و نه‌مێنم
به‌ڕوناكیی له‌شم مافی كوردستان‌م بسێنم))
نه‌ورۆزتان پیرۆز..
بژی كورد، بژی كو‌ردستان..
ئاشتیی بۆ جیهان..
ئازادیی بۆ عه‌فرین و هه‌ر خاكێكی داگیركراو..
شاد‌و سه‌رفرازبن..
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
20/3/2018