بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوودا 109 ئۆتۆمبێڵ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌


لیژنه‌ی هاتووچۆی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا 339 سه‌ردان و به‌ دواداچوونی كردووه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر 109 ئۆتۆمبێل و 21 مۆڵه‌تی شۆفێری گرتووه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی 24 هێڵی گواستنه‌وه‌ دا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی پارێزگای سلێمانی نێردراوه‌، جه‌لال ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتووچۆی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئامانجی لیژنه‌كه‌ به‌ دواداچوونه‌ بۆ كێشه‌ و كه‌م و كوڕییه‌كانی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی زیاتری سیستمی هاتووچۆ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی.

سه‌باره‌ت به‌ كار و چالاكییه‌كانی 6 مانگی ڕابردووی لیژنه‌كه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتووچۆ ووتی: له‌ 1-1-2015 بۆ 31-6-2015 سه‌ردانی 339 شوێنی جیاوازیان كردووه‌ بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌ی هێڵه‌كان و گرفتی هاوڵاتیان له‌ ڕووی هاتووچۆوه‌.

ڕاشیگه‌یاند:له‌ میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر 109 ئۆتۆمبێڵ و 21 مۆڵه‌تی شۆفێری و 69 به‌ڵگه‌نامه‌دا گرتووه‌ و هه‌روه‌ها كاری ڕێكخستن و هه‌ڵبژاردن بۆ 24 هێڵی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی شار كراوه‌.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌ هۆی سه‌رپێچیه‌وه‌ 90 پسوڵه‌یان بۆ شۆفێران كردووه‌ و بڕی ئه‌و غه‌رامه‌یش كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا كراوه‌ 4 ملیۆن و 905 هه‌زار دیناره‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17