![](../storeImages/1523518553-11722310_999481393427297_5624696832748602368_o.jpg)
ژماره‌یه‌ك سه‌یرانگای دڵڕفێنن كه ڕووبه‌رێكی به‌رفراوانى ناوچه‌كه‌ى گرتۆته‌وه، ده‌كه‌ونه دامێنی شاخه‌كانی قه‌زای قه‌ره‌داغ ، له گرنگترین سه‌یرانگاكانیش (داری زه‌رد ، تافان ،جافه‌ران و شوێنه‌وارى نه‌رام سین و قۆپیه‌كانى قه‌ره‌داغن كه ژماره‌یان نۆ قۆپیه)، سروشت و ئاو هه‌وا به تایبه‌ت له وه‌رزه‌كانی گه‌شت كردن‌دا فێنكه‌و ئه‌مانه‌ش وایكردوه كه به‌یه‌كێك له سه‌یرانگا قه‌ره‌باڵغه‌كانی كوردستان هه‌ژمار بكرێت، وێڕای ئه‌مانه‌ش چه‌ند ئه‌شكه‌وت و شوێنه‌واریكی مێژوویى دێرین له‌م ناوچه‌نه‌دا بوونیان هه‌یه كه شوێنی سه‌ردان حه‌وانه‌ی گه‌شتیارانن.