![](../storeImages/1523519398-10517332_995392700502833_4052573639048329426_o.jpg)
نزیكه‌ی (10 كم) له شارۆچكه‌ى ڕانیه‌وه دووره ،ناوچه‌كه له شێوه‌ی چه‌ند گوندێكی گه‌شتیاریدایه و مه‌ودایه‌كی فراوان پێك دێنێت ، ناوچه‌كه سه‌خته‌و كه‌وتۆته نێوان دۆلێكهوه كه چه‌ند چیایه‌كى به‌رز و ناسراوه ده‌وریان داوه و به كه‌ش و هه‌وایه‌كی فێنك و دیمه‌نێكی سه‌ره‌نج ڕاكێش جیا ده‌كرێته‌وه له چاو هه‌ندێك سه‌یرانگای تردا، ڕووی هاتووچۆ و ڕێگای هاتن و ڕۆشتن پیایدا له له‌باره و ساڵانه‌ش گه‌شتیارێكی به‌رچاوی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له ڕێگه‌ى گهشتهكانیانهوه كاتێكى خۆشى تیادا به‌سه‌ر ده‌به‌ن