بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

مێژووی دامه‌زراندنی چه‌ند تیپێكی مۆسیقی سلێمانی


ساڵى 1969تیپى مۆسیقاى سەر بە كۆمەڵى هونەرو وێژەى كوردى لقى سلێمانى دامەزرا. ئەم تیپە گەلێك بەرهەمى لە سەر شانۆ و رادیۆ و تەلەڤیزیۆندا پێشكەش كرد. ئەندامانى ئەم تیپە بریتیى بوون لە: شەوكەت رەشید، نامدار قەرەداغى، سەلاح رەشیج، عەلى حەمە رەزا، حەمە سەعید عەبدولآ، شێركۆ عادل، هۆشیار كەمال. گۆرانى بێژەكانى ئەم تیپە بریتى بوون لە: محەمەد نێرگز، عوسمان عەلى ، سەلآح مەجید...
ساڵى 1972 لەلایەن خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى بە رابەرى ئەنوەر قەرەداغى تیپى مۆسیقاى زانكۆى سلێمانى دامەزرا.
ساڵى 1974 -1975 لە زانكۆى سلێمانى بە سەرپەرەشتى ولیەم یوحنا تیپى میوزیكى زێرین و زیوین دامەزرا.
ساڵى 1975 قوتابخانەى ئامادەیى كچان تیپێكى میوزیكى ژنانیان دامەزراند.
ساڵى 1976 تیپى مۆسیقاى زانكۆى سلێمانى لقێكى ترى دامەزراند بەناوى تیپى مۆسیقاى میللى.
ساڵى 1977 خوێندنگاى بێخودى سەرەتایى كورِان تیپێكى مۆسقاى دامەزراند.

لە سالآنى هەشتاكاندا جگەلەو تیپە میوزیكانەى ناومان هێنان گەلێك تیپى تر دامەزران لەوانە:
تیپى مۆسیقاى خانەى مامۆستایان، تیپى مۆسیقاى مەولەوى، تیپى مۆسیقاى بابان، تیپى مۆسیقاى هاوناز، تیپى مۆسیقاى كانى، تیپى مۆسیقاى شیلان، تیپى مۆسیقاى میللى سۆران، تیپى مۆسیقاى سارا، تیپى مۆسیقاى ژووان، تیپى مۆسیقاى سۆز و تیپى مۆسیقاى مەهاباد.

 


هه‌واڵی زیاتر