ده‌وڵه‌تی عوسمانی له كاتی خۆیدا ساڵنامه‌ی بۆ ووڵاتانی ژێر ده‌ستی ده‌رئه‌كردكه ئه‌و ساڵنامه‌یه ساڵ به ساڵ چی ڕووی بدایه هه‌مووی تێدا تۆمار ئه‌كرا جگه له تۆماركردنی هه‌موو شتێكی گرنگ كه په‌یوه‌ندی به‌و وویلایه‌ته‌وه بوایه, بۆ ولایه‌تی موسڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی چوار ساڵنامه‌ی ده‌ركردووه له ساڵنامه‌ی 1907 ز كه بریتی بووه له (325) لاپه‌ڕه‌ی فولكساب، له و سه‌رده‌مه‌دا ولایه‌تی موسڵ له چوار (سنجه‌ق) پێك هاتووه(موسڵ،كه‌ركوك،سلێمانی ، هه‌ولێر) سه‌باره‌ت به سلێمانی له‌و ساڵنامه‌یه‌دا مامۆستا جمال بابان له كتێبه‌كه‌یدا به‌و جۆره باسی ئه‌كات كه ئه‌ویش له مامۆستا مسته‌فا نه‌ریمانی وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری سنجه‌ق(موته‌سه‌ریف): تۆفیق پاشا محاسبه‌چی : سلیم سری ئه‌فه‌ندی
نائب: سید ابوبكر ئه‌فندی مدیری ته‌حریرات :نوره‌دین به‌گ
موفتی: عزیزه ئه‌فه‌ندی
مجلیسی اداره‌ی سنجه‌ق
اعڤاء گبیعى اعڤاء منتخب
نائب افندی فتاح بگ
مفتی افندی احمد افندی
محاسبه چی عبد الفتاح چلبی
مدیر تحریرات افندی حاجی سعید اغا
سنجه‌قی سلێمانی بریتی بووه له (5) قه‌زاو (9) ناحیه:
1.قه‌زای گوڵ عه‌نبه‌ر (خورماڵ)
قائمقام : عوسمان پاشا میری میران (مه‌به‌ستی وه‌سمان پاشای جافه)
نائب : احمد صائب افندی (مه‌به‌ستی مه‌لا احمدی صائب باوكی جه‌لال و جمیل صائب)
مدیری ماڵ: محمد شریف افندی
ناحیه‌كانی بریتی بوون له :
أ- ناحیه‌ی قزڵجه(پێنجوێن)
مدیری ناحیه:صدیق افندی كاتب: محمد علی
ب- ناحیه‌ی سرۆچك(به‌رزنجه).
مدیری ناحیه: منحل(شاغر) كاتب:سعید افندی
2- قه‌زای بازیان(چه‌مچه‌ماڵ) :
وكیلی قائمقام : عبدالله افندی
نائب : ئیبراهیم افن
ناحیه‌كانی بریتی بوون له :
أ-ناحیه‌ی قه‌ڵاسێوكه
مدیری ناحیه : سعید اغا كاتب :سعید محمد افندی
ب-ناحیه‌ی سه‌نگاو
مدیری ناحیه: سید عبدالقادری افندی كاتب: معروف بگ
3- قه‌زای معموره‌الحمید (پشده‌ر) به ناوی سوڵتان عبدالحمیده‌وه ناونراوه:
وكیلی قائمقام: حسن افندی نائب: مسته‌فا افندی
كاتب تحریر: سعید افندی
ناحیه‌كانی بریتی بوون له:
أ- ناحیه‌ی مه‌رگه
وه‌كیلی مدیری ناحیه:ڕه‌سوڵ ئاغا وه‌كیلی نائب: مه‌لا علی افندی
كاتب: محمد به‌گ
4- قه‌زای شه هربازاڕ:
أ- ناحیه‌ی ماوه‌ت
مدیری ناحیه:فتح الله به‌گ كاتب:تۆفیق افندی
5- ئه‌م ناحیانه ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به سنجقی سلێمانی بوون(قه‌زای مه‌ركه‌ز):
أ- ناحیه‌ی قه‌ره‌داغ (قرگاغ ناحیه‌سی)
مدیر ناحیه:محمد مڤهر افندی كاتب: احمد افندی
ب- ناحیه‌ی سه‌رچناری خۆرئاوا (سه‌رچنار غه‌رب ناحیه‌سی)
مدیر ناحیه: عبدالقادر افندی كاتب: منحل (شاغر)
ج- ناحیه‌ی سه‌رچناری خۆرهه‌ڵات (سه‌رچنار شه‌رق ناحیه‌سی) مه‌به‌ستی عه‌ربه‌ته
مدیری ناحیه:تۆفیق ئاغا كاتب: ڕشید افندی
سنوری سلێمانی له شیماله‌وه (سه‌رده‌شتی ئێرانه) و لای خۆرهه‌ڵاته‌وه (بانه و مه‌ریوانی) ئێرانه و له خواره‌وه سنجقی كه‌ركه‌كه و له خۆرئاواوه صڵاحیه‌یه.
شاری سلێمانی به زنجیره كێوه‌كانی دار مازه‌ڵه‌و گۆیژه ژاژیله ده‌وردراوه و له دامێنی گۆیژه دایه، ئه‌و زنجیره چیایانه به‌شێكن له درێژه‌ی چیاكانی ئه‌نادۆڵ و ئه‌رزڕۆم ( كوردستان)له
ڕۆژهه‌ڵاتی سلیمانیه‌وه پانتایی شاره‌زوور هه‌یه له دوای چیاكانه‌وه هه‌ندێك جۆگه ئاو ده‌شتی شاره‌زوور و سلێمانی ئاو ئه‌یه‌ن له سلێمانی و ده‌وروپشتی میوه و سه‌وزه‌ی زۆری هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه هۆیگواستنه‌وه‌ی باشی تێدانیه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار زۆر زه‌حمه‌ته ،به‌ڵام توتن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بۆ ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی ئه‌نێردرێت و دایه‌ره‌ی (گومرگ) ساڵانه نزیكه‌ی (60000) شه‌ست هه‌زار لیره‌ی له ته‌تن هه‌یه. مازوو،كه‌تیره،سه‌ختیان،خوری ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی ئه‌كرێت و جگه له مانه مه‌ڕوماڵاتێكی فره له‌م ناوچایه به‌خێو ئه‌كرێت ، ئاوهه‌وای سلێمانی زۆر خۆشه نه گه‌رمه و نه سارده.
(44) مزگه‌وت ،قوتابخانه‌یه‌كی( ڕوشدی موڵكی) ، یه‌كێكی (ڕوشدیه عه‌سكه‌ری)،(13) خان‌و قه‌یسه‌ری،(1155) دوكان،یه‌ك خه‌سته‌خانه ،یه‌ك كه‌نیسه، دوو كه‌نیشته،(10) ده‌باغ خانه،(34) ئاش،(10) حمم، سه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی پته‌و ،یه‌ك قشڵه،یه‌ك ده‌بۆی (ڕه‌دیف) ،حامیه‌ی سلێمانی له ئابوری یه‌كه‌م و دووه‌م،(فه‌وج) پێكهاتووه جه‌ندرمه‌كانیان دوو بلۆكن(سریه) یه‌كێكیان (پیاده) ئه‌وی تریان(سواره) بریتین له(16) ئه‌فسه‌رو (50)سواره‌و (80) پیاده.
ژماره‌ی دانیشتوانی سلێمانی نزیكه‌ی(9) هه‌زار كه‌س ئه‌بێت و (270) كه‌سیان دیانی كلدانی و جوله‌كه‌ن و ئه‌وانی تریان كوردی موسوڵمانن.