زانایان ڕێگایه‌كی نوێیان دۆزیه‌وه بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له ڕێگای به‌كارهێنانی ماده‌یه‌كی بینراوه‌وه نه‌ك شه‌پۆلی ڕادیۆیی.
ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیه ناوی (لای فای) هه‌ڵده‌گرێت وه خێراییه‌كه‌ی 100 هێنده‌ی خێرایی (وای فای)ه، خێرایه‌كه‌شی ده‌گاته یه‌ك گێگابایت له چركه‌یه‌كدا.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه زانستییه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له گه‌یاندنی ئینته‌رنێت له ڕێگای گڵوپی كاره‌باوه به خێرایی یه‌ك گێگا بایت له چركه‌یه‌كدا.
تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش له یه‌كێك له ئۆفیسه‌كان ئه‌نجامدرا بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كان توانای گه‌یاندنیان به ئینته‌رنێته‌وه هه‌بێت، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی پیشه‌سازیش ئه‌نجامدرا كه ته‌كنه‌لۆجیای ڕووناكی زیره‌كی تێدایه.
پرۆفیسۆر (هارالد هاس) له زانكۆی أدنبره له ووڵاتی سكوتله‌ندا ، یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ووشه‌ی (لای فای) به‌كار هێنا، ئه‌ویش له كاتی پێشكه‌شكردنی ته‌كنه‌لۆجیا نوێكه‌ی له كۆنگره‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و دیزاین (تید) له ساڵی 2011 دا، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی دوو ملیۆن كه‌سی به لای خۆیدا ڕ‌اكێشا.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی (لای فای) ئه‌وه‌یه كه له گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانی ڕادیۆ یه‌ك ده‌گرێته‌وه واتا ده‌توانرێت له فرۆكه‌شدا به‌كار بهێنرێت .
ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایه‌ش به زۆرترین ته‌كنه‌لۆجیای پارێزراو داده‌نرێت له كاتی به‌كار هێناندا.
وه‌رگێڕڕاوه