بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

خشته‌ی پێدانی كاره‌با بۆ مانگی 12 دیاریكرا


خشته‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی  و مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان له‌ پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌م دیاریكرا و به‌ پێ ی خشته‌كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌و وڕۆژێكدا 7 كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده‌ و 14 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت ، نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌باش به‌ پێ ی ئه‌و كاره‌باییه‌ ده‌بێت كه‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ هاووڵاتیانی دابین ده‌كه‌ن كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی 9 هه‌زار دینار بێت .

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵ و دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ختیار عبدالرحمان قایمقامی سلێمانی و سالار حه‌سامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی په‌یوندیدار و نوێنه‌ری سه‌ندیكای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بای نیشتمانی له‌م وه‌رزدا خشته‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی (12) كانوونی یه‌كه‌م له‌ پارێزگای سلێمانی دیاریكرا .

به‌ پێ ی خشته‌ نوێیه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا بڕی 7 كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده‌ و نزیكه‌ی 14 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كریت ، خاوه‌نی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن به‌ كاتژمێره‌كانی (7 بۆ 8 به‌یانی )و (4 عه‌سر بۆ 1 شه‌و ) له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانیدا كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن ، له‌ ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونی هه‌ر مۆلیده‌یه‌كیشدا ڕووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

ده‌رباره‌ی نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده‌ش بڕیاردرا به‌ پێ ی ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ بێت كه‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ هاووڵاتیانی دابین ده‌كه‌ن ، كه‌ ئه‌ویش به‌ پێوه‌رێك ڕێكبخرێت كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تیادا بێت كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی 9 هه‌زار دینار بێت .

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ گرێبه‌ستێكی نوێ كرا كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2016 وه‌ له‌ نێوان ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی و خاوه‌نی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كاندا كاری پێ ده‌كرێت كه‌ له‌ گرنكترین خاله‌ كانی گرێبه‌سته‌كه‌ دانانی پێوه‌ری ئه‌لیكترۆنییه‌  بۆ هه‌موو مۆلیده‌كان و وه‌رگرتنی پاره‌یه‌ به‌ پێ ی ئه‌و كاتژمیره‌كاره‌باییه‌ی كه‌ ده‌یده‌ن به‌ هاووڵاتیان هه‌روه‌ها له‌ ساڵی نوێ وه‌ و له‌ كۆتای مانگدا پاره‌ی مۆلیده‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگدا وه‌رگیراوه‌ ...


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17