لە سێ خولی فەرمانرەوانی شێخ مەحمودی نەمردا، ژمارەیەك كەسایەتی دیاری ئەو سەردەمە لە حكومەكانی شێخ مەحمودا كاربەدەست و لێپرسراوێتیان پێ سپێدراوە، ئەمانەی خوارەوە ژمارەیەكن لە كەسایەتیانە:
شێخ قادری شێخ سەعیدی حەفید(1895-1967)
سوپاسالار لە یەكەم حكومەتی كوردستان لە 17/11/1918-18/6/1919. لە 5ی 9ی 1922 تا هاتنەوەی شێخ مەحمود رەئیسی مەجلیسی میللی كورستان . سەرۆك وەزیرانی و جێگری سەرۆكی حكومەت لەدووەم خولی حوكمرانی شێخ مەحمود 8/10/1922، بۆ3-3ی1923
شێخ محەمەد غەریبی شێخ مارفی قازانقایە(1872-1961)
لە خولی یەكەمی حكوكڕانی شێخ مەحمودا قایمقامی شارباژێر بووە. لە شەری دەربەندی بازیاندا لە 18ی 6ی1919 لەگەڵ شێخ مەحمودا دەستگیر كراوەو دوورخراوەتەوە بۆ دوورگەیەكی هندستان. لەدووەم خولی حكومڕانی شێخ مەحمودا رەئیسی داخلییە(وەزیری ناوخۆ) بووە. لەخولی سێیەم رەئیسی مەجلیسی میللی و رەئسی داخلییە.
مستەفا پاشای یاموڵكی(1866-1926)
لە دووەم حكومەتیكوردستان لەسەردەمی شێخ مەحمود رەئیسی مەعاریف(وەزیری پەروەردە و خوێندن)بووە. هەروەها سەرۆكی جەمعییەی كوردستان بووە لە 1922.
عەبدولكەریمی عەلەكە(1845-1948)
لە خولی دووەمی حوكمڕانی شێخ مەحمودا رەئیسی مالییە(وەزیری دارایی) بووە.
محەمەد ئاغای ئەورەحمان ئاغا(1898-1962)
لەدووەم خولی حكومڕانی شێخ مەحمودا رەئیسی نافیعە بووە، هەڵبژێردراوی مەجلیسی میللی بووە لە سێیەم خولی حكومڕانی شێخ مەحمودا. ئەندامی هەیئەتی وەتەنییە بووە لە ساڵانی كۆتایی بیستەكاندا و رێكخەری جوڵانەوەی شارستانی خەڵكی كوردستان بووە بۆ داواكردنی مافە نەتەوەیییەكانی كورد.
سەید ئەحمەدی بەرزنجی(مەرخەس)(1888-1966)
رەئیسی ئەمنییەتیعوموومی(ئاسایشی گشتی) لە خولی دووەمیحكومڕانی شێخ مەحمودا، رەئیسی مالییەو گومومرگ و یاوەری و سەركاتبی شێخ مەحمود بووە لە خولی سێیەمی حكومڕانی شێخ مەحمودا.ئەندامی وەفدی كوردستانی جنووبی بۆ (كۆنگرەی ئاشتی) لە پاریس. نوێنەری تایبەتی شێخ مەحمود بووە بۆ دانوستان و گفتوگۆ تا 1927.
ئەحمەد بەگی فەتاح بەگ(حەمدی شاعیر)(1876-1936)
لە یەكەم خولی حكومەتی كوردستان لەسەردەمی شێخ مەحمود، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بووە. لە دووەم حكومەتی شێخ مەحمودا رەئیسی گوومرگ بووە.
ساڵح زەكی ساحێبقران(1886-1944)
قۆماندانی عەسكەری(سوپاسالار) كوردستان بووە لە دووەم خولی حكومەتی كوردستان لەسەردەمی شێخ مەحمودا
حاجی مەلا سەعید كەركووكلی زادە(1862-1938)
لە سێیەم خولی حكومڕانی شێخ مەحمودا رەئیسی تیجارەت و مەعاریف و نافیعە بووە.
ئەحمەد موختار قازی(1879-1951)
لەسەرەتای دووەم خولی حكومەتی كوردستان لەسەردەمی شێخ مەحمودا وەكیلی شەرع و عەدل بووە.