زانایانی بواری پزیشكی ڕایانگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێن ده‌به‌خشن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ته‌مه‌نیان درێژتره وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی یه‌ك یان دوو جار خوێن ده‌به‌خشن له ژیانیاندا.
زانایان له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی پێشووتر ئه‌وه‌یان به دی كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێن ده‌به‌خشن ته‌مه‌نیان درێژتره وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی هیچ خوێنیان نه‌به‌خشیوه له ژیانیاندا.به‌ڵام تیمێكی تری زانایان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوون له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی خوێن ته‌نها له كه‌سانی ته‌ندروست وه‌رده‌گیرێت واتا ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێن نابه‌خشه‌ن له بنه‌مادا كه‌سانی ته‌ندروست نین، بۆیه زانیان به‌رده‌وام بوون له توێژینه‌وه‌كانیان وه به‌راوردێكی شیكارییان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خوێن ده‌به‌خشن وه ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌ك یان دوو جار له ته‌مه‌نیان خوێنیان به‌خشیوه، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێنیان به به‌رده‌وامی به‌خشیوه ته‌مه‌نیان درێژتره.
شاره‌زایان هۆكاری ئه‌م دیارده‌یان بۆ نه‌دۆزرایه‌وه به‌ڵام له‌و بۆچوونه‌دان ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك خوێن ده‌به‌خشن له‌شیان ڕاهاتووه له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی خوێن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ژیانیان له كاته كتوپڕه‌كان زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌خشینی خوێن به سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێژه‌ی ئاسن له خوێنیاندا زۆره.
وه‌رگێڕاوه له سایتی عه‌ره‌بی