بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ده‌ بابه‌ت به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووكی سه‌رقاڵ كرد له‌ ساڵی 2015


ژووری هه‌واڵی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك 10 بابه‌تی ئاشكرا كرد كه‌ بووه‌ جێ ی گرنگی به‌كارهێنه‌ره‌كانی له‌ جیهاندا له‌ ساڵی 2015 دا:

یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا

هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی ساڵیك ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه‌ بڕیاره‌ له‌ 2016 دا به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووكی به‌خۆوه‌ سه‌رقاڵ كرد و به‌ شێوه‌یه‌كی چڕ بۆچوون و كۆمێنتی خۆیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنانه‌.

لێدوانه‌كانی (دۆناڵد ترامب) و هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆكایه‌تی (هیلاری كلینتۆن) زۆرترین كۆمێنتی به‌ دوای خۆوه‌ هێنا.

 

دووه‌م: هێرشه‌ خوێناویه‌كه‌ی شاری پاریس

شه‌وی 13 تشرینی دووه‌م چه‌ند هێرشبه‌رێكی تووندڕه‌وی ڕێكخراوی داعش ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستیان ئه‌نجامدا له‌ شاری پاریس كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 130 كه‌س، ئه‌مه‌ش به‌ خوێناویترین هێرش داده‌نرێت له‌ مێژووی فه‌ره‌نسادا له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م.له‌ كاتێكدا دانیشتوانی پاریس (فه‌یسبووك)یان به‌كارهێنا بۆ دڵنیابوون له‌ سه‌لامه‌تی هاوڕێكانیان ، ملیۆنه‌ها كه‌س هه‌ستی خۆیان ده‌ربڕی له‌ ڕێی فه‌یسبووكه‌ سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌، چه‌نده‌ها كه‌سیش پرۆفایلی خۆیان گۆڕی وه‌ك ده‌ربڕینی پشتگیری بۆ ووڵاتی فه‌ره‌نسا.

 

سێهه‌م: شه‌ر له‌ ووڵاتی سوریا و قه‌یرانی كۆچبه‌ران

شه‌ڕ له‌ ووڵاتی سوریا به‌دواداچوونێكی زۆری بۆ كرا له‌ لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووكه‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ كێشه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا كه‌ گه‌یشته‌ لووتكه‌ له‌مساڵدا.فه‌یسبووك ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد به‌كارهێنه‌ره‌كانی چه‌ند په‌یج و گروپیان دروست كردووه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ و فه‌ندكردن و پشتگیری كردنی په‌نابه‌ره‌ سووریه‌كان.

 

چواره‌م: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی نیپال

له‌ 25 نیسان بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی ڕووخێنه‌ر به‌ گوڕی 7.8 پله‌ ووڵاتی نیپالی هه‌ژاند كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 8800 كه‌س و ملیۆنه‌ها كه‌س بێ شوێنی نیشته‌جێ مانه‌وه‌. به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك به‌ هانای قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ چوون و پشتگیری خۆیان ده‌ربڕی بۆیان. نزیكه‌ی 770 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر 15.5 ملیۆن دۆلاریان به‌خشی به‌و ڕێكخراوه‌ خێرخوازانه‌ی له‌ ووڵاته‌ ئاسیه‌ویه‌ هه‌ژاره‌كان كارده‌كه‌ن.

 

پێنجه‌م: قه‌یرانی قه‌رزه‌كانی ووڵاتی یۆنان

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك جێگایه‌ك بوو بۆ سیاسه‌تمه‌داران و دانیشتوانی یۆنان بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێسته‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ قه‌رزه‌كانی ووڵاته‌كه‌یان.

 

شه‌شه‌م: یاسایی كردنی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زه‌كان

ووڵاتی ئێرله‌ندا یه‌كه‌م ووڵات بوو ڕێگه‌ی دا به‌ هاوسه‌رگیری كردنی هاوڕه‌گه‌زه‌كان، دواتریش دادگایه‌كی ئه‌مریكی مافی دا به‌ هاوڕه‌گه‌زه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری. له‌ فه‌یسبووكیشدا 26 ملیۆن كه‌س دروشمی هاوڕه‌گه‌زه‌كانیان دانابوو له‌سه‌ر پرۆفایله‌كانیان بۆ ده‌ربڕێنی پشتگیریان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌.

 

حه‌وته‌م: شه‌ڕ دژی داعش

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕ دژی داعش له‌ ساڵی 2015 دا، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئامرازێك بوو بۆ ژماره‌یكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و هه‌وأل و گۆڕینه‌وه‌ی بیر و ڕاكان. خه‌ڵكانێكی زۆریش هه‌ر له‌ ڕێی ئه‌و تۆڕه‌وه‌ ئیدانه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یان كرد.

 

هه‌شته‌م: هێرشه‌كانی تشارلی أیبدو

هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ڕؤژنامه‌ی (تشارلی أیبدو) له‌ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بووه‌ جێ ی سه‌رنجی ملیۆنه‌ها كه‌س كه‌ ڕسته‌ی (من تشارلی)میان به‌كارهێنا بۆ ده‌ربڕینی پشتگیریان بۆ قوربانیانی هێرشه‌ خوێناویه‌كه‌.

 

نۆیه‌م: خۆپیشاندانه‌كانی بالتیمۆر

خۆپیشاندانه‌كانی شاری (بالتیمۆر)ی ئه‌مریكی كه‌ بووه‌ هۆی كۆشتنی پیاوێكی ڕه‌ش پێست له‌سه‌ر ده‌ستی پۆلیسی ئه‌مریكی كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ، تیایدا گفتوگۆیه‌كی زۆر ئه‌نجامدرا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی پۆلیسی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ ڕه‌ش بێسته‌كان.

 

ده‌یه‌م: هێرشه‌كانی كه‌نیسه‌ی تشارلستون

له‌ 17 حوزه‌یراندا هێرشبه‌رێكی ئه‌مریكی سپی پێست هێرشی كرده‌ سه‌ر كه‌نیسه‌ی (عه‌مانوئێل) ی مێژوویی له‌ ناوچه‌ی (تشارلستون) له‌ ولایه‌تی كارۆلینا، تیایدا 9 ڕه‌ش پێست كوژران. ئه‌م هێرشه‌ش سه‌ر له‌ نوێ دۆسیه‌ی ڕه‌یسیزیمی كرده‌وه‌ و ده‌ست به‌ جێش قه‌باره‌ی به‌شداریكردنی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك به‌ هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ زیادی كرد.



هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17