بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نزیكەی 330 ملیۆن دینار بۆ شەش پرۆژە تەرخان دەكرێت


پارێزگای سلێمانی بۆ چەند سێكتەرێكی جیاواز و لە پێناو خزمەتی گشتیدا، شەش پرۆژە بە گوژمەی نزیكەی 330 ملیۆن دینار بۆ چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بە فەرمانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لەسەر بودجەی (نەوت / 1) ‌و بە پێی یاسا ‌و رێنماییەكان، بڕی 329 ملیۆن ‌و 236 هەزار دیناری عێراقی بۆ جێبەجێكردنی شەش پرۆژەی گرنگ تەرخان دەكرێت، كە بەشێوەی راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێن ‌و گوژمەی پرۆژە ‌و رێژەی چاودێرییان لەخۆ گرتوە.
بە پشتبەستن بە بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران / ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت ‌و گاز ژمارە (4745) لە 20/5/2013، پارێزگاری سلێمانی لە رۆژانی 31/7/2019 ‌و 1/8/2019دا شەش فەرمانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان دەركردوە، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (9422)، بڕی 37 ملیۆن ‌و 932 هەزار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بە پۆلی ئەسیلین بۆ چەند كۆڵانێكی گەڕەكی زەڕایەنی یەك لە سنوری شارەوانیی وارماوە لە قەزای شارەزوور، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی / سەرۆكایەتی شارەوانی وارماوەوە لە ماوەی 75 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
دوەم: بە فەرمانی ژمارە (9423)، بڕی 9 ملیۆن ‌و 945 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی كۆڵانێك لە گەڕەكی باوەكوژراو لە قەزای سەیدسادق، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی سلێمانی / سەرۆكایەتی شارەوانی سەیدسادقەوە لە ماوەی 30 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
سێیەم: بە فەرمانی ژمارە (9424)، بڕی 60 ملیۆن ‌و 235 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ راكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی نەمەڵیەكان لە ناحیەی وارماوە / قەزای شارەزوور / قۆناغی یەكەم، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لە ماوەی 100 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
چوارەم: بە فەرمانی ژمارە (9452)، بڕی 99 ملیۆن ‌و 179 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەی مناڵان (كاری تەلارسازی ‌و شارستانی) لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی / بەشی ئەندازەوە لە ماوەی 95 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
پێنجەم: بە فەرمانی ژمارە (9453)، بڕی 22 ملیۆن ‌و 108 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گوندی تۆپزاوا لە قەزای دوكان، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی / سەرۆكایەتی شارەوانی دوكانەوە لە ماوەی 40 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
شەشەم: بە فەرمانی ژمارە (9454)، برٍِی 99 ملیۆن ‌و 837 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی دیواری راگر (كۆنكرێتی شیشدار) بۆ وێستگەی یەكەمی پرۆژەی ئاوی چەمی سیوەیل، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لە ماوەی 90 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.


هه‌واڵی زیاتر