بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی بەڵێنێك دوپاتدەكاتەوە


ئەمڕۆ 18ی شوبات 16 سەندیكا و ڕێكخراو و كەسایەتی  شاری سلێمانی لەبەردەم دادگای سلێمانی بەیاننامەیەكی سێ خاڵییان ئاڕاستەی ڕایگشتی و پارێزگاری سلێمانیكرد، لای خۆشیەوە دكتۆر ئاسۆ راستەوخۆ سەردانی گردبونەوەكەیكردو پاڵپشتی خۆی بۆ داواكارییەكانیان دەربڕی.
ئەمڕۆ 16 سەندیكا و ڕێكخراو و كەسایەتی لەبەردەم دادگای سلێمانی كۆبونەوەو بەیاننامەیەكیان خوێندەوە و تیایدا داوایانكردووە، كە كاربكرێت بۆ كاراكردنی پەرلەمانی كوردستان، بەدیهێنانی شەفافیەت لەداهات و خەرجییەكاندا و وازهێنان لەبڕیاری پاشەكەوتی زۆرەملێ، هاوكات لامەركەزی ئیداری و دارایی تایبەت بەپارێزگای سلێمانی.
لەگەڵ دەستپێكردنی گردبونەوەكە، سەرەڕای بونی چەند كۆبونەوە و كارێكی گرنگ ڕاستەوخۆ د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی سەردانی ئەو گردبونەوەیەیكرد، كە لەبەردەم دادگای سلێمانیدا ئەنجامدرابوو، وێڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی خۆی بۆ داواكارییەكانی ئەو سەندیكاو ڕێكخراوانە، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ بەدیهێنانی داواكارییەكانی هاوڵاتیانیان، ڕۆڵی ئەو كارمەندانەشی وەك فەرماندەیەك وەسفكرد، كە لەم قەیرانی داراییەدا بایكۆتكردنیان شكاندووە، بەڵێنی ئەوەی دوبارەكردەوە، كە هەمیشە لەخەمی داواكارییەكانیان فەرمانبەران و هاوڵاتیاندابێت.  ش،ع

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02