دامه‌زراوه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی(GIZ) به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرۆژه‌و كارانه‌ی ده‌كات كه له سلێمانی ئه‌نجامی داون.
دامه‌زراوه‌ی (GIZ) له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و قه‌یرانی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پرۆژه‌ی بۆ هاوكاری و پاڵپشتی ئاواره‌كان و خه‌ڵكی خانه‌خوێ ئه‌نجام داوه.
به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی ئه‌و پرۆژانه رێكه‌وتی 2ی 10ی 2019 نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ بابا ره‌سوڵ غه‌فور به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی كۆبوونه‌وه.
مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی ساڵانی پێشووی پرۆگرامی قودره بوو كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ كراوه له‌نێوانی ساڵانی 2016-2018 له سێكته‌ره‌كانی ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستی و شاره‌وانییه‌كان.