بابارەسوڵ غەفور بەرێوەبەرى نوسینگەى هەماهەنگى قەیرانەکانى سلێمانى(JCC) لەگەڵ بەرپرسانى UNHCR(کۆمیسیۆنى باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران) لە سلێمانى کۆبووەوە و باسیان لە ئامادەکارییەکان کرد بۆ پێشوازى لە پەنابەرانى رۆژئاواى کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا پلانى حکومەتى هەرێم بۆ پێشوازى لە پەنابەرانى رۆژئاواى کوردستان کە بەهۆى هێرشى تورکیاوە ئاوارەبوون و بەشێکیان روویان لە هەرێمى کوردستان کردوووە ,خرایە روو.
پاشان هەردوولا باسیان لە بارودۆخى کەمپەکان و ئامادەکارییەکان کرد بۆ پێشوازى لەو پەنابەرانەى رۆژئاواى کوردستان کە ئەگەرى هەیە روو لە ناوچەکە بکەن.