تیمێكی نوسینگەی هەماهەنگی قەیرانەكانی سلێمانی كەمپی ئاشتی و پرۆسەی گۆڕینی خێمەكانی كەمپی ئاشتیان بەسەركردەوە.
رۆژی1-12-2019 تیمێكی نوسینگەی هەماهەنگی قەیرانەكان هاوڕێ له‌گه‌ڵ لێپرسراوى ئاسایشى عه‌ربه‌ت سه‌ردانى كه‌مپى ( ئاشتى )یان كرد به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى پرسه‌ى هاوڵاتیەكی دانیشتووی كەمپەكە بەناوی ( كرم نایف على ) كه لەچه‌ند رۆژى رابردوودا له‌ڕووداوێكى هاتوچۆدا گیانى له‌ده‌ستدابوو.هەروەها سەردانی برایەكی ناوبراویان كرد كە لە رووداوەكەدا برینداربوو بوو ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به برینێكى كه‌م له‌و ڕووداوه ڕزگارى بووبوو.
تیمەكە لەسەردانەكەیاندا دیارى JCCC یان گه‌یانده خاوه‌ن پرسه‌كه و له ته‌ندروستى برینداره‌كه‌یان پرسى و هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌یان بۆ خواست.ئاماده‌ییان ده‌ربڕى بۆ هه‌ر كارێك كه بتوانن بۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن .
پاشان تیمەكە پرۆسه‌ى گۆڕینى خێمەكانی كه‌مپى ئاشتیان بەسەركردەوە،كه له‌لایه‌ن رێكخراوى IOM وه جێبه‌جێ ده‌كرێت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ( ئیداره‌ى كه‌مپ , UNHCR و رێكخراوى YAO ) . بینیان پرۆسه‌كه زۆر باش به‌رێوه ده‌چێت .