بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

چەند بڕیارێك لە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانەوە


بۆ/ هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن
بەپێی ئەو دەسەڵاتەی بە نووسراوی ژمارە (٩٣١٠)ی ڕۆژی (٧/٥/٢٠٢١)ی وەزارەتی ناوخۆ پێماندراوەو لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، بڕیارماندا:
١- لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا، قەدەغەی هاتووچۆ نابێت، پێویستە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنمایی و ڕێكارە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان بن و خۆیان لەسەردانیكردن و تێكەڵاوبوون بپارێزن و نەبنە هۆی دروستكردنی بەریەككەوتن و كۆبوونەوەو قەرەباڵغی.
٢- هەر شوێنێك پابەندی ڕێنمایی و ڕێكارە تەندروستییەكان نەبێت دادەخرێت و، بەپێی ئەو بڕیارانەی لە بەیانەكانی وەزارەتی ناوخۆدا دیاریكراون ڕێكاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
٣- قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عیراقدا وەك خۆی دەمێنێتەوە، بەپێی ئەو ڕێكارانەی كە لە بەیانی ژمارە (١٥)ی ساڵی (٢٠٢١)ی وەزارەتی ناوخۆدا دیاریكراون.
٤- دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، كە بەپێی تایبەتمەندیی یەكە كارگێڕییەكانیان ڕێنمایی و ڕێكاری پێویست پەیڕەو بكەن، بەمەرجێك پێچەوانە نەبن بە ناوەڕۆكی نووسراوی ژمارە (٩٣١٠)ی ڕۆژی (٧/ ٥/ ٢٠٢١)ی وەزارەتی ناوخۆو بڕیارەكانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا.


د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
٧/ ٥/ ٢٠٢١

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09