بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

جێگرانی پارێزگار پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان بەسەر دەكەنەوە


هەردوو جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی ‌و هونەریی، بە یاوەریی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە ئامانجی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتیی بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی پرۆژەی ستراتیژیی ئۆتۆبانی بابان، سەردانی پرۆژەكەیان كرد ‌و لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیای جێبەجێكار كۆبوونەوە.
رۆژی یەكشەممە 23/5/2021، هەریەكە لە  ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەریی و لەیلا عومەر عەلی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی، بە یاوەریی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی پڕۆژەی (ئۆتۆبانی بابان) شەقامی سەد مەتریی سلێمانییان كرد.
سەردانەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت ‌و جێگرانی پارێزگار بە مەبەستی چاودێریكردنی ئیشوكارەكانی پرۆژەكە و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی قۆناغەكانی پرۆژەكە بوو، لە میانی سەردانەكەشدا بەرپرسانی كۆمپانیای قەیوان ئاماژەیان بەوەكرد پرۆژەكە هەنگاوی باشی بڕیوە و كارەكان بە باشی بەڕێوەدەچن.
جێگرانی پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشییان لە ستافی كۆمپانیای جێبەجێكار كرد كە لێبڕاوانە كار دەكەن ‌و ئامادەییشیان پیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوكارییەك كە ئامانج لێی خزمەتكردنی گشتیی ‌و زووتر راپەڕاندنی پرۆژەكە بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09