بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی پەیامێک دەربارەی ئەم دۆخەی ئێستا بڵاو دەکاتەوە


، ئێمەی کورد ، مێژوو و ئەزموونمان پڕە لە قوربانی و شەهید 
گیان لەدەست دان و شەهیدبوونی گەنجی ئەم وڵاتە ئازاری گەورەترین ئێشە، کە بە ویژدانی نەتەوەیی و سیاسی و مێژوویمان دەگات
 .بەداخەوە لێکەوتەکانی پشدەر جارێکی تر خەمبار و دڵشکاوی کردینەوە
هەر دوێنێ لەو شارەدا هاوکات بە شەهیدبوونی هاوڵاتیان ، پێشمەرگەیەکی دەڤەری پشدەر لە سەنگەری جەنگی دژ بەداعش و تیرۆردا شەهیدبوو .. هەر هەمان ڕۆژ تەرمی گەنجێکی  تری شەهیدی پشدەری ، لە ڕێگای کۆچی هات و نەهاتەوە گەیشتەوە قەڵادزێ
چەند شەهیدێک لە سێ حاڵەتی جیادا ، لە نێو شار و لە سەنگەری بەرگری ولە سنوورەکانی نێوان تورکیا و بەلقاندا لە یەک کاتدا ، ئەوەمان پێدەڵێت : ئێمە دەبێت لەم ساتەدا ( زەبتی  نەفسی ) خۆمان بکەین ، هەرچیمان کردبێت حیکمەتی عەقڵ و مەنتیق لەدەست نەدەین . دەنا توانای چارەسەری کێشەکانمان دوورتر دەبێت لەوەی چاوەڕوان دەکرێت 
لەگەڵ ئەوەدا کە خۆپیشاندان وەک دەربڕینی بیروڕا , مافی ڕەوای هەموو کەسێکە ، بەڵام بێ مەرجیەکانی مانای ئەوە نیە شێوازی ئەو دەربڕینە خوێن ڕژان و ماڵ وێرانی لێبکەوێتەوە
خوێنی هەر گەنجێکی ئەم نیشتمانە ، ژیانی هەر تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە و بەهای هەر ئینسانێک ، مەزنتر و لەپێشترە لە هەر بیروڕا و بۆچوونێکی ئەم دنیایە 
تکایە با توڕەیی زاڵ نەبێت بەسەر بیروڕا و ماف و شێوازی داواکاریەکانماندا .. گەڕانەوەمان بۆ دیاردەی بارەگا سوتاندن و هەڵکوتانە سەر بارەگا ، دەمانباتەوە بۆ ئەو سەردەمەی لە ڕابردووماندا جێمان هێشتووە ، نە ئەوکاتە و نە ئێستاش چارەسەری قەیرانەکانمان ناکات
تکایە بە توڕەیی زاڵ نەبێت بەسەرماندا ، چونکە شکاندنی هەر گڵۆپێک ، تێکدان هەر جادەیەک ، هەڵکەندنی هەر درەختێک , شکاندن و تێکدان و هەڵکەنەندنە لەماڵ و حاڵی خۆماندا
لەگەڵ ئەوەدا کە پێویستمان بە چاککاری و پێداچوونەوەی خێرا و بنەڕەتی هەیە بۆ سیاسەتی ئابووری و ئیداری هەرێمەکەمان ، هاوکات پێویستمان بە بەشداری هێمنانەی فرەڕا و فرەلایەنەیە 
بڕیاری زاڵ و هێزی زاڵ و بیروڕای زاڵ ، چارەسەری کێشە و قەیرانەکان ناکات 
بۆیە لەم کاتە قورس و سەختەدا لەهەموو شتێک زیاتر پێویستمان بە کۆتایی هێنانی عەقڵیەتی زاڵ و خۆسەپاندنی خۆمان هەیە .. گەڕانەوەمان بۆ حیکمەتی عەقڵ و مەنتیق و قبوڵکردنی بیروڕای یەکتر باشترین ڕێگای چارەسەری کێشە و قەیرانەکانمانە ..
د. ئاسۆ فەرەیدوون 
پارێزگاری سلێمانی


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28