بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كاركردن لە پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەست پێدەكاتەوە


حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەی پێویست بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەرخان دەكات ‌و بەمزوانە دەست دەكرێتەوە بە كاركردن لە پرۆژەكەدا ‌و بە تەواوبوونیشی كێشەی كەمئاویی لە سنورەكەدا چارەسەر دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیران، دوای ئەوەی بەهۆی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتە ئابوورییەكانییەوە، كاركردن لە پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان وەستا، دووبارە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێتەوە، ئێستا نزیكەی 60%ی كارەكانی جێبەجێكراوە و بڕیاریشە ئەو بەشەی كە هێشتا جێبەجێ‌ نەكراوە نەكراوە، بەمزوانە تەواو بكرێت.
جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی سەرپەرشتیی دەكرێت و لەلایەن كۆمپانیایەكی جێبەجێكار بە گوژمەی 19،799،100 دۆلار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ‌ دەكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، 75 هەزار كەس لە دانیشتوانی قەزای دەربەندیخان و دەوروبەری لە پرۆژەكە سوودمەند دەبن ‌و گرفتی پیسبوونی ئاو و كەمیی ئاویش لە سنورەكەدا بە تەواوی چارەسەر دەكات.
پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان لە دوو بەشی سەرەكی پێكدێت، بەشی وەرگر و بەشی پاڵاوتن و چارەسەركردن، كە بە هێڵێكی سەرەكی بەستراونەتەوە لە بۆریی كاربۆن ستیل بە تیرەی 500 ملیم و بە درێژیی 2،8 كیلۆمەتر، پرۆژەكە دوو هێڵی دابەشكردنی ئاوی هەیە بە تیرەی 400 ملیم و درێژیی 250 مەتر و 300 ملیم بەدرێژیی 1800 مەتر.
جگە لەوەی ئێستا 60%ی كارەكانی پرۆژەكە جێبەجێكراوە، هاوكات بە ڕێژەی 90%یش كاری ئەندازەی شارستانی و 100%ی كاری دیزاینی تەواو بووە، ئێستاش كۆمپانیای بەڵێندەر سەرقاڵی دابینكردنی ئەو كەلوپەلانەن كە بۆ تەواوكردنی بەشی كارەبا و میكانیكی پرۆژەكە پێویستن و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بەكارەكانی بكات.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05
په‌نجا و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ڕێوه‌چوو
2026-01-05
سلێمانی ،كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شاری كتێب
2026-01-05
سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22