بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

هەڵمەتێك بۆ رێگرتن لە ئالوودەبونی نەوجەوانان دەستپێدەكات


لە سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵمەتێكی بەرفراوان دەستپێدەكات بە ئامانجی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان ‌و رێگرتن لە ئالوودەبونی نەوجەوانان و مێردمنداڵان بە كێشانی نێرگەلە ‌و ڤایپ.
بەرپرسانی ئیداریی ‌و پەیوەندیدار ‌و لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتەكانی قەزای ناوەند ‌و قەزاكانی دیكەی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵمەتێكی فراوانیان دەستپێكردووە، بەئامانجی هۆشیاركردنەوەی گەنجان و كەسوكاری مێردمنداڵ و نەوجەوانان لە مەترسییەكانی بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی (ڤایپ) و كێشانی نێرگەلە، هەر كافیتریا و رێستورانتێك یاخود شوێنێكی یاریكردنی بلیارد، رێگ بدرێت بە كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ سەردانیان بكات یاخود كار بكەن، لیژنەكان شوێنەكە دادەخەن و سزای توندی دەدەن.
بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێنماییەكان، ڕێگاپێدراونییە كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە كافیتریا و شوێنەكانی یاریكردنی بلیارددا كار بكەن، یان بەهەر هۆكارێك سەردانیان بكەن، چونكە كاریگەریی نەرێنی لەسەر كەسایەتیی و تەندروستیی جەستەییان دروست دەبێت.
ڕێكان جەمال سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی گەڕان و پپشكنینەكانیان بۆ كافیتریا و شوێنەكانی یاریكردنی بلیارد و شوێنە جیاوازەكانی فرۆشتنی جگەرەی ئاسایی و ئەلكترۆنی، چەندین شوێنیان داخستووە، بەهۆی سەرپێچیكردن و جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان.
وتیشی: چاودێرییەكانیان بەردەوام دەبێ لەسەر ئەو جێگایانە ‌و لە ئەگەری دووبارەكردنەوە یان جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان، خاوەنی شوێنەكان تووشی سزای قورس دەبن.
بۆ هەمان مەبەست لە قائیمقامیەتەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەرپرسانی ئیداریی لەگەڵ هاووڵاتیان ‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆدەبنەوە، بە ئامانجی هۆشیاركردنەوەی خەڵك ‌و رێگرتن لە ئالوودەبونی مێردمنداڵان ‌و نەوجەوانان بە نێرگەلەكێشان و ڤایپ، لیژنە هاوبەشەكانیش گەڕان ‌و پشكنینەكانیان زیاتر كردووە بۆ سزادانی سەرپێچیكاران.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04