بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ساڵی رابردوو زیاتر لە 365 تۆن مەوادی خراپبوو لەناوبراوە


قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، دوایین ئاماری كار و چالاكیی لیژنە هاوبەشەكانی بۆ ڕای گشتی بڵاودەكردەوە، ئەو زانیارییانەی كە تۆماركراون دەریدەخەن ژمارەی سەردانەكان بۆ چاودێریكردنی شوێنە گشتیی و بازرگانییەكان لە ساڵی (2022)دا زیادیانكردووە.
بە پشتبەست بە دوایین ئاماری كار و چالاكیی لیژنە هاوبەشەكان، كە لە ساڵی (2022)دا تۆماركراون، لە ڕێكەوتی (1/1/2022) تاوەكو (31/12/2022)، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە (92.455) سەردان بۆ شوێنە گشتیی و بازرگانییەكانی سنوری شاری سلێمانی ئەنجامدراون، لە كۆی ئەو سەردانانەشدا (8.333) حاڵەتی جیاجیای سەرپێچی تۆماركراون، كە هۆبەی ئامار لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەی سەردانەكانی بە رێژەی (87%) و ژمارەی سەرپێچیەكانیشی بە رێژەی (8%) دیاری كردووە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە رێژەی سەردانەكان لە ساڵی (2022)دا بەراورد بە ساڵی (2021) بە رێژەی (3%) زیادیانكردووە، بەجۆرێك لە ساڵی (2021) دا،  (77.578) سەردان ئەنجامدراون و (7.851) حاڵەتی سەرپێچی تۆماركراون.
لە دوایین ئامار و  كار و چالاكییەكانی دیكەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بۆ ساڵی (2022)،  بەمشێوەیەی خوارەوە تۆماركراون:
ئاگاداركردنەوە (5.215) پسوڵە، داخستن (840) شوێن، دادگا (215) حاڵەت، مەوادی لەناوبراو (365) تۆن و (349) كیلۆگرام، غەرامە (550) ملیۆن و (250) هەزار دینار.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28