بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كاری جدیی دەكرێت بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان


لیژنەی باڵای تەملیككردن ‌و تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان كۆدەبێتەوە ‌و جەخت دەكاتەوە لەسەر خستنەگەڕی هەموو تواناكان، لەپێناو چارەسەركردنی گرفت ‌و كێشەكان و پەلەكردن لە تاپۆكردنی ئەو خانوانەی كە یاسا دەیانگرێتەوە لەسەر خاوەنەكانیان.
ڕۆژی چوارشەممە 15/2/2023، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، سەرپەرشتیی كۆبونەوەی لیژنەی باڵی سەنتەری پارێزگای سلێمانیی كرد، تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەكاندا زیادەڕۆییان لەسەر كراوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بەبەشداریی سەرۆك و بەڕێوەبەری هەموو فەرمانگە  پەیوەندیدارەكان بڕیاردرا بە چارەسەركردنی هەموو ئەو گرفت و كێشانەی، كە لە بەردەم جێبەجێكردنی یاساكەدا هەن و دڵنیاكردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی یاساكە دەیانگرێتەوە، لە تاپۆكردنی خانوەكانیان.
بەگوێرەی نوسراوێكی شارەوانیی سلێمانی، هەموو ئەو خانووە زیادەڕۆیانە تاپۆ دەكرێن لەسەر خاوەنەكانیان، كە یاسای (3ی ساڵی 2019)ی هەمواركراو بە یاسای (7ساڵی 2021) دەیانگرێتەوە، ئەویش بەپێی یاسای تەملیككردنی زیادەڕۆیی  گوندەكانی ناو ماستەرپلان بە ژمارە (12ی ساڵی 2012) كە تایبەتن بە تۆماركردنیان بە ناوی هاووڵاتیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28